دیمەنی تاڤگەکانی خەرەند لە رواندز
نانکردن بە تەندوور لە سەردەشت
خانمانی گوندی دۆلی خانوانی سەر بە شاری سەردەشتی رۆژهەڵاتی کوردستان،
بەیەکەوە کۆدەبنەوەو نانی تیری بە توندوور دروست دەکەن، نانی تیری بە
تەندوور تام و چێژێکی دیکەی هەیە، بۆیە هەمیشە گوندنیشینان سفرەو
خوانەکانیان بەبێ نانی تیری بە تەندوور نابێت، ئەم ڤیدیۆیە لەلایەن ئازاد
پیرۆت لە گوندی دۆڵی خانوان بۆ رووداوی تۆ نێردراوە.
گیابەهاری لە کوێستانەکانی سیدەکان
کوێستانەکانی سیدەکان لە سنووری قەزای سۆرانی پارێزگای هەولێر، شوێنێکی زۆر
لە بارە بۆ گیایی بەهاری، بۆیە ساڵانە لە وەرزی بەهاردا هاونیشتمانیان رووی
تێدەکەن و گیای بەهاری کۆدەکەنەوەو دەیبەنە بازاڕەکان دەیفرۆشن، هۆشمەند
برادۆستی لەمبارەیەوە زانیاری زیاتر لەم ڤیدیۆیە دەخاتەڕوو.
لە گوندی هەڵشوی قەڵادزێ کاری کشتوکاڵی بەهەرەوەزی دەکرێت
لە گوندی هەڵشوی سنووری قەڵادزێی سەر بە شاری سلێمانی باشووری کوردستان،
خەڵکی گوند بە هەرەوەزی کاری کشتووکاڵی دەکەن، هەر رۆژێ بۆ ماڵێک کاری
کێڵان و کشتووکاڵی دەکەن، بەهۆی بڵاووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و قەدەخەی
هاتووچۆش هەموو خەڵکی گوند لە ماڵەوە ماونەتەوەو بەکاری کشتووکاڵی خۆیان
سەرقاڵ کردووە، ئەم ڤیدیۆیە لەلایەن عومەر ئیبراهیم بۆ رووداوی تۆ
نێردراوە.
لە گوندی گەزنەی باڵەکایەتی قارچکی سەیر دەدۆزرێتەوە
لە گوندی گەزنەی سەر قەزای چۆمانی دەڤەری باڵەکایەتی، هاونیشتمانییەک
بەناوی هیوا گەزنەیی چەند قارچکێکی سەیر دەدۆزێتەوەو بۆ رووداوی تۆی
دەنێرێت، بەیەکەوە دەیبینین.
دیمەنی تاڤگەکانی خەرەند لە رواندز
لە بەهاراندا دیمەنی خەرەندی رواندز بەهۆی زۆربوونی تاڤگەکان جوانتر
دەردەکەوێت، هەرچەند ئەگەر لە سەرەو سەری ناو خەرەندی رواندز بکەی زۆر
ترسناکە، بەڵام کەم کەس هەیە بتوانێت لە نێو خەرەندی رواندز سەیری دیمەنی
تاڤگە بەهارییەکان بکات، شاخەوانێک بەنێو میرزا محەممەد چووەتە نێو خەرەندی
رواندزو لە نزیکەوە باس لە تاڤگەکانی نێو خەرەندی رواندز دەکات، با
بەیەکەوە بینەری بین.

بهشی بكه لە