فرین لەسەر لوتکەی چیای هەڵگورد و حەسەن بەگ
سەیرانگەی بەردەپان لە سەردەشتی رۆژهەڵاتی کوردستان
دوای کەمبوونەوەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە رۆژهەڵاتی کوردستان، خەڵکی روو لە سەیرانگەی بەردەپان لە سنووری سەردەشتی سەر بە پارێزگای ورمێ رۆژهەڵاتی کوردستان، دەکەن.
هاونیشتمانییەک بەناوی محەممەد رۆژهەڵاتی، ڤیدیۆیەکی بۆ رووداوی تۆ ناردووە، کە تێدا ژمارەیەک لە هاونیشتمانیان بۆ گەشت و سەیران هاتوونەتە نێو سەیرانگەی بەردەپان و بێوران لە سنووری سەردەشتی رۆژهەڵاتی کوردستان.
ناوچەی سەردەشت و بێوران و بەردەپان، بە دەیان گوندی دەوروبەری لە وەرزە جیاجیاکانی ساڵدا خاوەن دیمەن و سروشتێکی جوان و سەرنجڕاکێشن، کە هەرکامەیان بوونەتە سەرچاوەی گەشتیاری و بژێوی بەشێک لە خەڵکەکە. بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، شوێنە گەشتیارەکانیش وەکو هەموو شوێنەکانی دیکە داخرابوون، بەڵام خەریکە شوێنە گشتیەکانیش بەرووی خەڵکدا دەکرێتەوە.
سەردەشت شارێکی رۆژھەڵاتی کوردستانە. یەکێک لە شارهکانی ناوچەی موکریان و سەر بە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوایە، کە کەوتووەتە باشووری شارەکانی پیرانشار و مەھاباد، ھەروەھا دەکەوێتە رۆژئاوای بانە و باشووری رۆژئاوای بۆکان.
ئاسکی کێوی لە ناوچەی شەمامک بە ئازادی هاتووچۆ دەکەن
لە گوندی هێلەوەی سەر بە شارۆچکەی شەمامکی سەر بە پارێزگای هەولێر، کە شوێنی جوگرافییەکەی لە دووری ٣٠ دەکەوێتە رۆژئاوای شاری هەولێری باشووری کوردستان ئاسکی کێوی بەخێو دەکرێت.
هەرچەندە گوندی هێلەوە لەساڵی ١٩٨٦ لە لایەن رژێمی بەعسەوە دەکەوێتە بەرشاڵاوی تێکدان و وێرانکردن، کە ئەوکات ١٢٠ ماڵ دەبوون، بەڵام دوای راپەڕینی بەهاری ساڵی ١٩٩١ دووبارە ناوچەی شەمامک ئاوەدان دەکرێتەوەو خەڵک روو لە زێدی باب و باپیرانیان دەکەن، ئێستا تەنیا ٧٠ ماڵ لە گوندی هێلەوەی هەن، کە بەشێكی زۆریان بەکاری کشتوکاڵییەوە خەریکن و بەشێكیش لە کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت کاردەکەن.
شارۆچکەی شەمامک 56 گوند دەگرێتە خۆ، ژمارەی دانیشتوانی ٣٥ هەزار کەسە، مێژووی دروست بوونی ناحیەی شەمامک لەرووی کارگێڕييە دەگەرێتەوە بۆ ساڵی (2005)، کە ٣٥ کم لەشارۆچکەی مەخمووردوورە و ٢٠ کم لە شارۆچکەی دیبەگە و (20) کيلۆمەتريش لەدیوانی پارێزگای هەولێر دوورە.
هاونیشتمانییەک بەناوی دڵشاد لەک، ڤیدیۆیەکی بۆ رووداوی تۆ ناردووە، کە تێدا ئاسێکی کێو نیشاندەدات، کە هاتووەتە نێو خەڵک و بەبێ ترسک بەدوای خواردندا دەگەڕێت، کە وەکو ئاسکی ماڵی لە نێو خەڵکدا دەژیت.
مەزادکردنی ئاژەڵ و باڵندەکان لە ئەمریکا
هەمیشە لە نیویۆرک بیستوومانە تابلۆی هونەرمەندە ناودارەکان و کەلوپەلی دەگمەن مەزاد دەکرێن بۆ فرۆشتن، بەڵام کەم کەس هەیە، بزانێت، کە مەزاکردنی ئاژەڵ و باڵندەکانیش لە نیویۆرک هەیە.
کوردێكی دانیشتووی دەوروبەری شاری نیویۆرک لە ئەمریکا بەناوی عەتا جاف، ڤیدیۆیەکی بۆ رووداوی تۆ ناردووە، کە تێدا شوێنێک نیشاندەدات، کەوا ئاژەڵ و باڵندە و پەلەوەرکان مەزاد دەکرێن و خەڵکی زۆر کۆبوونەتەوە ئاژەڵەکانی خۆیان مەزاد دەکەن و کڕین و فرۆشتنی پێوەدەکرێت.
عەتا لەمبارەیەوە دەڵێت، هەفتانە لە رۆژی چوارشەممە، خەڵکی شاری بافلۆ لەم شوێنە کۆدەبنەوەو ئاژەڵ و پەلەوەرەکانیان بۆ مەزاد نمایشدەکەن، بەزیادکردنی ئاشکرا دەیفرۆشن.
عەتا دەشڵێت، خەڵکی لەم شوێنە هیچ رێکارێكی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجام نادەن، کەس دەستکێش و دەمامکی نەبەستیوە، لەگەڵ ئەوەشدا پۆلیس لێپرسینەوە لە جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستیەکان ناکات.
هەروەها نرخی ئاژەڵ و پەلەوەر و باڵندەکان لەم شوێنە بە بەراود لەگەڵ شوێنەکانی دیکەی نیویۆرک زۆر هەرزانترە، بۆیە خەڵکانێکی زۆر رووی تێدەکەن. بەیەکەوە لەم ڤیدیۆیە دەڕوانین.
فرین لەسەر لوتکەی چیای هەڵگورد و حەسەن بەگ
رەنگە فرین خەونی بەشێکی زۆر لە خەڵکی کوردستان بێت، بەڵام فرین لەسەر بەرزترین لوتکەی کوردستان کارێکی سەخت و دژوارو پڕ مەترسییە، هاونیشتمانییەک لەسەر لوتکەی چیای هەڵگوردو حەسەن بەگ بە پەرەگلایدەر فری.
هەردی بابان، یاریزانی پەرەگلایدەر یانەی هەولێری ئاسمانییە، لەگەڵ ژمارەیەک لە هاوڕێیەکانی سەردانی لوتکەی چیای هەڵگوردی لە چۆمان و چیای حەسەن بەگ لە سنووری قەزای سۆرانی پارێزگای هەولێری کردووە، هەردی ڤیدیۆیەکی بۆ رووداوی تۆ ناردووە، کە تێدا لەسەر لوتکەی هەڵگورد، بە پەرەگلایدەر دەفرێت، کە 2533 مەتر لە ئاست دەریا بەرزە و لە بناری چیایەکە بە سەلامەتی نیشتەوە.
هەروەها هەردی بابان، بەوە نەوەستا تەنیا لە لوتکەی هەڵگورد هەڵفرێت، بەڵکو لە چیای حەسەن بەگیش دووبارە بە پەرەگلایدەرەکەی فری و دەڵێت، من یەکەم کەسم لەم بەرزاییە بە پەرەگلایدەر لە چیای هەڵگوردو حەسەن بەگ بفرم.
وەرزشی پەڕەگلایدەر لە كۆتایی حەفتا لە فەڕەنسا سەری هەڵداوە، پەرەگلایدەر یەكیكە لە تازەترین شێوازە ئاسانەكانی فرین، كە زۆر جار بە فڕۆكەی ناو باخەڵ ئەچوێنرێت، ئەم یارییە دوای ساڵی(2005) گوازراوەتەوە بۆ باشووری كوردستان. ئێستا ژمارەیەک یانە لە کوردستان هەیە، کە باشتریینان یانەی سلێمانی و هەولێر و هەڵەبجەیە و ساڵانە بەشداری لە پێشبڕکێی نێودەوڵەتی دەکەن.
لە گوندی فاتاوە بەرهەمی میوەی ئەمساڵ کۆدەکرێتەوە
لە گوندی فاتاوەی سەر بە ناحیەی باسرمەی سەر بە بناری چیای هەریری پارێزگای هەولێر، بەرهەمی میوەی ئەمساڵ لە سێو و قەیس کۆدەکرێتەوە.
هاونیشتمانییەک بەناوی فواد مەلا ئەحمەد، ڤیدیۆیەکی بۆ رووداوی تۆ ناردووە، کە تێدا باخەکانی گوندی فاتاوە نیشاندەدات، کە ژمارەیەک لە خەڵکی سەرقاڵی کۆکردنەوەی سێوو قەیس و میوەی وەرزی هاوینن، بەڵام پیاوێک دەردەکەوێت، کە هێندە قەیس و سێو کۆکردووەتەوە، هیچ جێگایەک نەماوە تێی نەکات، ئینجا بەپەنای بۆ پشدێنەکەشی پڕکردووە لە میوەو لەگەڵیشیدا هێدی هێدی سێوو قەیسی دەکاتە دمییەوە.
گوندی فاتاوە، بە کانیاو باخی زۆر ناوبانگی دەرکردووە، بەشێكی زۆر لە خەڵکی ئەم گوندە سەرقاڵی کشتوکاڵی و ئاژەڵدارین، بۆیە ساڵانە دەیان تەن لە میوەو خەیار و تەماتە و برنجی کوردی دەخەنە بازاڕەکانی باشووری کوردستان.
ناحیە باسرمە، لە (54) گوند پێکهاتووە و ژمارەی دانیشتوانی زیاتر لە (16) هەزار کەس دەبێت. لە ساڵی 2007 کراوەتە ناحیە. پێشتر لە سنووری شارۆچکەی هەریر بووە. 15 کم لە شارۆچکەی شەقڵاوەوە دوورە. (59)کم لە هەلێری پایتەخت دوورە، (58)کم لە شارۆچکەی سۆران دوورە،وە (8)کم لە شارەدێی هەریر دوورە.
شنیا شیعرێک لەبارەی کۆرۆناوە بڵاودەکاتەوە
شنیا ئەحمەدنژادی تەمەن ١١ ساڵی، کە دانیشتووی ئابادانی پارێزگای خووزستانە لە ئێران، کۆرۆنا هێندە دڵی تووند کردووە، بۆیە لەبارەی کۆرۆناوە شیعرێک پێشكەش بە بینەرانی رووداوی تۆ دەکات.
شنیا ئێستا لە پۆلی پێنجەمی بنەڕەتی دەخوێنێت، بەرەچەڵەک خەڵکی سنەی رۆژهەڵاتی کوردستانە، بەڵام کۆرۆنا دەرگای قوتابخانەکەشی لێ داخستووەو ماوەی چەند مانگێکە لە ماڵەوە کەرەنتینەکراوە، بۆیە ئەوەی لە ناخی دڵیدایە لەرێگەی پارچە شیعرێکەوە دەریدەبڕێت، کە ئەم پارچە شیعرە لەلایەن باوکی شنیاوە نووسراوەو شانیا بەدەنگی خۆی دەیخوێنێتەوە.
پارێزگای خووزستان، یەکێک لە پارێزگاکانی ئێرانە. ناوەندی ئەم پارێزگایە شاری ئەھوازە. پارێزگای خووزستان لە باکووردا لە گەڵ پارێزگای لوڕستان ، لە باکووری رۆژھەڵاتدا لەگەڵ پارێزگاکانی ئەسفەھان و چوارمەحاڵ و بەختیاری و لە باشووردا لەگەڵ کەنداوی فارس و لە رۆژئاواشدا لەگەڵ وڵاتی عێراق ھاوسنوورە.
قەدەخەی هاتووچۆ لە شنگال
بەهۆی خێرایی لە بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە شنگال بۆ ماوەی دوو رۆژ قەدەخەی هاتووچۆ راگەیێندرا، بۆیە بازاڕی شنگال داخرا.
هەرچەندە تاوەکو ئێستا رێژەی تووشبوون لە شنگال لە پەنجەی دەست تێپەڕی نەکردووە، بەڵام پارێزگای مووسڵ، بڕیارێكی دەرکرد، کە قەدەخەی هاتووچۆی گشتی لە هەموو پارێزگاو قەزاو ناحیەکانی راگەیاند، شنگالیش لە رووی ئیدارییەوە سەر بە پارێزگای مووسڵە، بۆیە قەدەخەی هاتووچۆی تێدا پەیرەوکرا.
فارس شنگالی، ڤیدیۆیەکی بۆ رووداوی تۆی ناردووە، کە بازاڕ و شوێنە گشتیەکانی شنگال بەتەواوی داخراون و خەڵکی پابەندی رێنماییەکانی تەندروستی بوونە و دەستکێش و دەمامک دەپۆشن.
شنگال، شارێکە لە پارێزگای مووسڵدا. شەنگال دەکەوێتە ئەوپەڕی خۆرئاوای باشووری کوردستان، ١٢٠ کلم لە شاری مووسڵەوە دوورە و دەکەوێتە خۆرئاوایەوە، ژمارەی دانیشتووانی بەپێی سەرژمێری ساڵی ٢٠١٣ زیاترە لە ٨٨ هەزار کەس، بەڵام دوای هێرشی چەکدارانی داعش هەموویان روویان لە دهۆک و دەوروبەری کردووەو لە کەمپەکان نیشتەجێبوونە.
گەشتکردن بە جێب بۆ نێو سرووشتی کوردستان
پێشتر گەشتکردن بە پایسکل و شاخەوانییمان نیشاندابوون، بەڵام ئەمجارە جیاواز لە جاران، ژمارەیەک لە گەنجانی دەڤەری بارزان، بە ئۆتۆمبێڵی جێب گەشت بەنێو سرووشتی کوردستان دەکەن.
سەرکێشیکردن بە ئۆتۆمبێل لە شوێنی سەخت و ناو رووبارو چیای بەرز، تام وچێژێكی دیکەی هەیە، لە ناوچەی وڵاتژێری دەڤەری بارزان، کە بە سرووشتی جوان و گیای خۆرسک و دارگوێز بەناوبانگە، ژمارەیەک لە گەنجی ئەم ناوچەیە، گەشتێكی سەرکێشی بۆ سەر چیاو دۆڵ و رووبارەکانی دەڤەری بارزان ئەنجامداوە، جیهان وەڵاتژێری، گەنجێکی سەرکێشی ئەم گەشتەیەو لەمبارەیەوە ڤیدیۆیەکی بۆ رووداوی تۆ ناردووە، کە تێدا ٦ گەنجی ئەم دەڤەرە لە ڤیدیۆکە دەردەکەون و بە ئۆتۆمبێل سەرکێشی لە نێو سرووشت ئەنجامدەدەن، با بەیەکەوە لەم دیمەنانە بڕوانین.

بهشی بكه لە