هەرێمی كوردستان لەبەردەم هەڕەشەی پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی دا

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
ئاوات خەیروڵڵا
A+ A-
 
هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتیی رووبەڕووی دۆخێكی هەستیاری ناپارێزراوی ئاسایشی كۆمەڵایەتیی بووەتەوە، لەم جەنگەدا، پاراستنی زانیاری و مامەڵەکردنی بەرپرسیارانە لەگەڵ بڵاوکردنەوەی هەواڵ و رووداوەکان، یەكێكە لە بنەما سەرەکییەکانی پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی.
 
دامەزراوە میدیاییەکان و رۆژنامەڤانان، بەهۆی ئەو رۆڵەی لە گواستنەوەی زانیاریی هەیانە، بەرپرسیارییەکی گەورەی یاسایی و ئەخلاقییان لەسەرە، لەبری لایک و ڤیو، کە بەشێک لە میدیاکان لەم جەنگەدا کاریان لەسەرکردووە، پێویستە بڵاوکردنەوەی هەواڵ رووماڵەکانیان بە شێوەیەک بێت کە زیان بە سەلامەتیی هاوڵاتییان و ئاسایشی گشتیی نەگەیێنێت.
 
بڵاوکردنەوەی شوێنی بەئامانجگرتنی مووشەک و درۆنەكان و پێشاندانی دیمەنەكان، هاوكارێكی سەرەكین بۆ دووژمن، كە دەكرێت بەپێی یاسا میدیای لەسەر دابخرێت، یاخود میدیاكاری لەسەر دەستگیر بكرێت، ئەگەر بێت و یاساكان جێبەجێ بكرێن. 
 
بەپێی یاسای ڕاگەیاندنی هەرێمی کوردستان ژمارە (35) ساڵی 2007، ئازادیی راگەیاندن مافێکی بنەڕەتییە کە پارێزراوە، بەڵام ئەم ئازادییە سنووردارە کاتێک کە بەکارھێنانی ببێتە هۆی زیانگەیاندن بە ئاسایشی نیشتمانی یاخود سەلامەتیی گشتی یان بەرژەوەندیی وڵات. هەمان یاسا جەخت دەکاتەوە کە میدیا پابەندە بە رێزگرتن لە سنوورە یاسایی و پیشەییەکان کاتێک هەواڵ و زانیاری بڵاودەکاتەوە.
 
لە هەمانکاتدا، لە دەستووری عێراقدا، كە لە مادەی (38) دا هاتووە، مافی ئازادیی راگەیاندن و بڵاوکردنەوەی زانیاریی دەپارێزێت، بەڵام لە هەمان ماددەدا جەخت دەکاتەوە، کە ئەم مافە دەبێت لە چوارچێوەی یاسا دا بەکاربهێنرێت و نابێت ببێتە هۆی پێشێلکردنی ئاسایش و رێکخستنی گشتی.
 
هەروەها بەپێی یاسای سزادانی عێراقی ژمارە (111) ساڵی 1969، هەندێک مادە بە شێوەی راستەوخۆ پەیوەندیدارن بە پاراستنی ئاسایشی نیشتیمانی و نهێنییە سەربازییەکان، لەوانەش مادەکانی (156، 157، 160، 164)، کە دەڵێت، هەر کەسێک بە هەر شێوەیەک یارمەتی دووژمن یان کردارێک بکات کە بتوانێت سوود بە دووژمن بگەیێنێت، بەرپرسیاری یاسایی لەسەر دەکەوێت.
بڵاوکردنەوەی زانیاری یان نهێنییەکانیش کە پەیوەندیدارن بە ئاسایشی وڵات و دەتوانن سوود بە لایەنێکی دووژمن بگەیێنن، بە تاوان هەژمار دەكرێت و سزا بۆی دیاریکراوە.
 
هەروەک بەڕوونیش لەمادەی (164) هاتووە: بڵاوکردنەوەی هەواڵ یان زانیارییەک کە بتوانێت ببێتە هۆی تێکچوونی ئاسایش و ئارامی گشتی، دەتوانێت ببێتە هۆی لێپرسینەوەی یاسایی.
 
لەبەر ئەمە، بڵاوکردنەوەی وێنە، ڤیدیۆ یان زانیاریی ورد لەبارەی شوێنی كەوتنی مووشەک یان هێرشە سەربازییەکان، بە تایبەتی ئەگەر شوێنی ورد، ناونیشان یان نیشانە جوگرافییەکان تێدا دیاربن، دەتوانێت بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ یارمەتی بدات، بە لایەنە هێرشبەرەکان بۆ دیاریکردنی ئامانجەکانی تریان. ئەمە نەوەک تەنیا مەترسی بۆ سەلامەتیی هاوڵاتییان دروستدەکات، بەڵکو دەتوانێت ببێتە هۆی پێشێلکردنی یاسا و دروستبوونی بەرپرسیارێتیی یاسایی بۆ ئەوانەی لە بڵاوکردنەوەی ئەم جۆرە زانیارییانەدا بەشدارن.
 
هەر لەبەر ئەوە، پێویستە حكومەت و سەندیكای رۆژنامەنووسان، فشارەكانیان چڕتربكەنەوە بۆ سەر دامەزراوە میدیاییەکان و رۆژنامەنووسان و بەکارھێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە کاتێک مامەڵە لەگەڵ ئەم جۆرە رووداوانە دەکەن، پابەند بن بە  رووماڵنەکردنی شوێنی وردی كەوتنی مووشەک یان هێرشە سەربازییەکان.
 
یاخود بڵاونەکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆیەک کە بتوانێت شوێن یان ئامانجی هێرشەکان ئاشکرا بکات.
 
زۆر گرنگە میدیاكان، تەنیا پشتبەستووبن بە سەرچاوە فەرمییەکان لە بڵاوکردنەوەی هەواڵ و زانیاری لەوحاڵەتانەدا.
 
لە کۆتاییدا، پێویستە هەمووان بزانین کە پاراستنی ئاسایشی نیشتیمانیی تەنیا بەرپرسیاری دامەزراوە ئاسایشییەکان نییە، بەڵکو بەرپرسیارییەکی هاوبەشی هەموو دامەزراوەکان و تاکەکانە، بەتایبەتی میدیا کە کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر رایگشتی، میزاج و دەروونی خەڵكەوە هەیە لە بڵاوکردنەوەی زانیارییەكان.
 
بۆیە مامەڵەکردنی بەرپرسیارانە لەگەڵ زانیاری، هەنگاوێکی گرنگە بۆ پاراستنی سەلامەتیی هاوڵاتییان و پاراستنی ئاسایشی وڵات.
 
سزای یاسایی هاوڵاتییان لەو وڵاتانەی جەنگی تێدا روودەدات چۆنە؟ 
 
بەهۆی ئەوەی ئیسرائیل یەكێكە لەو وڵاتانەی زۆرترین، كات وڵاتەكە ئەگەری هێرشكردنە سەری هەیە، یاسای وڵاتەكە تووندە بۆ ئەو كەسانەی دیمەنی مووشەك و جەنگ بڵاوبكەنەوە. 
 
لە ئیسرائیل کاتێک شەڕ یان هێرشی مووشەکی هەبێت، یاسا و رێنوێنییەکانی سانسۆری سەربازیی هەن، ئەم یاسایانە دەڵێن هەر کەسێک (میدیا یان تاک) ئەگەر ڤیدیۆ یان وێنەی شوێنی کەوتنی مووشەک یان زیانی هێرش بڵاوبکاتەوە، بێ ئەوەی پێشتر مۆڵەتیی وەرگرتبێت، سزا دەدرێت و بە تۆمەتبارکردن و دادگایی دەكرێت و هەندێكجار ئەگەر لەكاتی شەڕدابێت، سزاكەی دەگاتە زیندانیكردنی 20 تا 30 مانگ، بۆ بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی مووشەک یان شوێنی هێرش.
 
هۆکاری ئەم یاسایەش ئەوەیە کە ڤیدیۆکان دەتوانن زانیاری بدەن بە دووژمن (بزانن مووشەکەکانیان لە کوێ کەوتووە یان سیستمی دژەمووشەک چۆن کار دەکات).
 
نموونەی هەندێ وڵات کە هاوشێوە یاسای هەیە
 
رووسیا
 
بڵاوکردنەوەی زانیاری یان ڤیدیۆی هێرشە سەربازییەکان، سزای یاسایی دەتوانێت بگاتە 15 ساڵ زیندانیكردن. 
 
ئۆكرانیا
 
لە شەڕی رووسیا، بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی شوێنی کەوتنی مووشەک قەدەخەیە كراوە و سزا یاساییەكەی تا 8 ساڵ زیندانیكردنە، چونکە بڵاوكردنەوەی بە هاوکاریی دووژمن دادەنرێت.
 
ئیمارات
 
دادوەری گشتیی ئەو وڵاتە ئاگاداری داوە بەهاوڵاتییان، تۆماركردنی ڤیدیۆیەك و بڵاوکردنەوەی هێرشەکان تاوانە، سزاكەی دەتوانێت بگاتە زیندان و سزایی دارایی زۆر. 
 
بەحرێن
 
لەچەند رۆژی رابردوو چوار کەس دەستگیرکران، بەهۆی ئەوەی ڤیدیۆی شوێنی هێرشی سەربازییەکانی ئێرانیان تۆماركردبوو، لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و بڵاویانكردبووەوە، حکومەتی ئەو وڵاتەش گوتی، ئەمە ئاسایشی وڵات تێکدەدات، بۆیە بە تاوان دادەنرێت و دەستگیرکراون.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عومەر ئەحمەد، بەرپرسی دێسکی ئابووریی رووداو

تەنگەی برسێتی و قەیرانی جیهانیی خۆراک لە ساڵی 2026

جیهان ئێستا لە دۆخێکدایە کە خەریکە بنەماکانی پاراستنی ئاسایشی خۆراک لەنێو دەچن. رووسیا و چین کە گەورەترین بەرهەمهێنەری پەینن لە دەرەوەی کەنداو، بەهۆی سزاکان و قەدەخەی هەناردەی نێوخۆییەوە، ناتوانن ئەو بۆشاییە پڕبکەنەوە. ئەمانە هەموو ئاماژەن بۆ ئەوەی، شۆک و قەیرانی نەوت هەمیشە چارەسەر دەکرێت، بەڵام شۆکی خۆراک، تەمەنی درێژتر و سەختترە. تەمەنی ئەم قەیرانە بە هەفتە ناپێورێت، بەڵکو بە وەرزەکانی دروێنە دەپێورت