رووداو دیجیتاڵ
یانەی بایرن میونشن هەنگاوێکی گرنگ لە بردنەوەی نازناوی ئەم وەرزەی بوندێسلیگا نزیکبووەوە، دوای ئەوەی سەرکەوتنی بەرامبەر بۆرووسیا دۆرتموند بەدەستهێنا.
لە یاریی دێرکلاسیکێر و لە رکابەرییەکانی گەڕی 24ـی بوندێسلیگا، هەردوو یانەی بۆرووسیا دۆرتموند و بایرن میونشن لە یاریگەی سیگناڵ ئیدونا پارک رووبەڕوووی یەکبوونەوە و باڤارییەکان یارییەکەیان بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ بردەوە.
لە خولەکی 26 نیکۆ شلۆتێربێک گۆڵی پێشکەوتنی بۆ خاوەن یاریگە تۆمارکرد، نیوەی یەکەمی یارییەکە لە بەرژەوەندی خاوەن یاریگە تەواو بوو.
لە خولەکی 54 هاری کەین ئەنجامەکەی بۆ بایرن میونشن یەکسانکردەوە و یارییەکەی گەڕاندەوە خاڵی سەرەتا.
لە خولەکی 70 کەین بەلێدانی سزا گۆڵی دووەمی خۆی و یانەی میوانی تۆمارکرد، بایرن میونشن پێشکەوت.
دانیێل سڤێنسۆن لە خولەکی 83 ئەنجامەکەی بۆ دۆرتموند یەکسانکردەوە و تیپەکەی گەڕاندەوە نێو رکابەرییەکە، بەڵام تەنیا چوار خولەکی بەسەردا تێپەڕی جۆشوا کێمیچ بۆ جاری سێیەم تۆڕی گۆڵی دۆرتموندی هەژاند.
بایرن میونشن یارییەکەی بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ بردەوە، لە پلەی یەکەمی ریزبەندی خولەکەدا بووە خاوەنی 63 خاڵ و بە جیاوازیی 9 خاڵ لە پێش بۆرووسیا دۆرتموندە.
هاری کەین لە 24 یاریی ئەم وەرزەی بوندێسلیگادا، 30 گۆڵی تۆمارکردووە و گۆڵکاری خولەکەیە، لە پێشەنگی گۆڵکارانی هەموو خولە گەورەکانی ئەورووپایە بۆ رکابەریکردن لەسەر بردنەوەی لاپچینی زێڕ.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ