سەرۆکی یانەی کروزێرۆ تووشی کۆرۆنا بوو

01-04-2020
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن جوزێ دالای روچا یانەی کروزێرۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا
A+ A-

رووداو - هەولێر

جوزێ دالای روچا، سەرۆکی یانەی کروزێرۆی بەرازیلیش ناوی چووە لیستی وەرزشوانە تووشبووەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

فێرناندۆ روچای رۆژنامەڤان و کوڕی جوزێ دالای روتشا رایگەیاند، ئەنجامی پشکنینەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ باوکی پۆزەتیڤ بووە.

یانەی کروزێرۆ یەکێکە لە یانە هەر دێرین و بەناوبانگەکانی بەرازیل، ئەگەرچی ساڵی رابردوو بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا بۆ خولی یانە پلە دووەکانی بەرازیل دابەزی.

جوزێ دالای روچا، تەمەن 81 ساڵان لە دۆخێکی تەندروستی باشدایە، وەک کوڕەکەی باسی دەکات "دوای ئەوەی جەند حاڵەتێکی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە لە یانەی کروزێرۆدا دەرکەوتن، باوکم ماوەی 14 رۆژ لە کەرەنتینەدا مایەوە، بەڵام دواتر پشکنینەکان دەریانخست تووشی ڤایرۆسەکە بووە".

کوڕی سەرۆکەکەی کروزێرۆ لە درێژەی قسەکانیدا، گوتی "چارەسەر تەنیا ئارامگرتن و کەرەنتینەیە، دەبێ بڕوامان بەهێز بێت بۆ ئەوەی هەمووان لە حاڵەتێکی باشدا بمێننەوە".

لە بەرازیل تاوەکو ئێستا نزیکەی 5 هەزار کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە و 150 لەوانە گیانیان لەدەستداوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە