رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە هەڵبژاردەی عێراق دەکات بەبۆنەی گەیشتن بە مۆندیالی 2026 و دەڵێت " ئەم دەسکەوتە مێژووییەی دوای 40 ساڵ چاوەڕوانی بەدەستهات مژدەیەکی خۆش و مایەی شانازییە بۆ هەموو عێراقیەکان."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی گەیشتنی عێراق بۆ مۆندیال پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت "بەبۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردەی عێراق بۆ جامی جیهانی 2026 لە مەکسیک، دوای سەرکەوتنی بەسەر هەڵبژاردەی بۆلیڤیا بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم عێراقیەکان و وەرزشوانان و یاریزانانی هەڵبژاردەکە دەکەم."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان نووسیوویەتی "ئەم دەسکەوتە مێژووییەی دوای 40 ساڵ چاوەڕوانی بەدەستهات مژدەیەکی خۆش و مایەی شانازییە بۆ هەموو عێراقییەکان چەپڵە بۆ هەموو ئەندامانی هەڵبژاردەکە دەکەم کە سوپاس بۆ هەوڵ و ماندووبوونەکانیان خەونی سەرکەوتنیان بۆ جامی جیهانی کردە راستی."
لە کۆتایی پەیامەکەیدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت "بەهیوای بەختێکی باش بۆ هەڵبژاردەی عێراق و سەرکەوتنی جامی جیهانی، هیوادارم ئەم سەرکەوتنە ببێتە هاندەری زیاتر و خۆشی بۆ هەمووان."
هەڵبژاردەی عێراق، دوای ئەوەی سەرکەوتنی بەرامبەر هەڵبژاردەی بۆلیڤیا بەدەستهێنا، بۆ یەکەمجار لە دوای 40 ساڵ گەیشتە مۆندیال و بۆ جاری دووەم لە مێژووییدا بەشداری لە رکابەرییەکانی جامی جیهانی دەکات.
عێراق لە مۆندیالدا، بەرامبەر هەریەکە لە هەڵبژاردەکانی نەرویج، فەرەنسا و سەنیگال یاریی دەکات و یەکەم یارییان بەرامبەر نەرویج دەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ