رووداو دیجیتاڵ
لە یارییەکی ئاڵۆز و پڕ لە مشتومڕ، یانەی بارسێلۆنا لە دەرەوەی یاریگەی خۆی لەگەڵ یانەی رایۆ ڤایکانۆ یەکسانبوو و دوو خاڵی لەدەستدا.
لە سەرەتای یارییەکەدا ژووری ڤار کێشەی تێکەوت و ناوبژیوان بە هەردوو تیپی راگەیاند، یارییەکە بەبێ ڤار دەستپێدەکات.
دوای ئەوە هەردوولا هێرشەکانیان بۆ سەر گۆڵی یەکدی دەستپێکرد، لە خولەکی 37 ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ بارسێلۆنا هەژمارکرد، هەژمارکردنی ئەو لێدانە سزایە کاردانەوەی زۆر گەورەی لەسەر ئاستی جیهان دروستکرد و بۆچوونەکانی بۆ دوو بەرە دابەشکرد، بەشی زۆریان پێیانوابوو لێدانی سزا نەبوو.
لامین یامال گۆڵی پێشکەوتنی بۆ بارسێلۆنا تۆمارکرد و نیوەی یەکەمی یارییەکە لە بەرژەوەندی یانەی میوان کۆتاییهات.
لە نیوەی دووەمدا هێرشەکانی هەردوولا بەردەوامبوون، رایۆ ڤایکانۆ گوشارێکی زۆری خستە سەر گۆڵی بارسا و لە خولەکی 66 فران پێرێز ئەنجامەکەی بۆ یانەکە یەکسانکردەوە.
دوای ئەوە رایۆ ڤایکانۆ گۆڵێکی دیکەی تۆمارکرد، بەڵام ناوبژیوان بەهۆی ئۆفسایدەوە گۆڵەکەی رەتکردەوە.
یارییەکە بەیەکسانبوون بە گۆڵێک بۆ هەرلەایەن کۆتاییهات، بارسێلۆنا دوای دوو بردنەوەی لەسەریەک نەیتوانی درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات و لە مەدرید دوو خاڵی لەدەستدا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ