رووداو دیجیتاڵ
لیۆنێل مێسی و ئینتەرمەیامی نازناوی جامی خولی ئەمریکایان لەدەستدا، دوای ئەوەی بە ئەنجامێکی گەورە بەرامبەر یانەی سیاتل ساوندەرز دۆڕان.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەکاتی باشووری کوردستان، لە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکەدا هەردوو یانە لە یاریگەی لومێن فیڵد بە ئامادەبوونی زیاتر لە 69 هەزار هاندەر رووبەڕووی یەکبوونەوە.
دوای 25 خولەک یارییکردن، ئۆسازێ دێ رۆساریۆ گۆڵی پێشکەوتنی بۆ یانەی سیاتلی خاوەن یاریگە تۆمارکرد، نیوەی یەکەمی یارییەکە بەو گۆڵە کۆتاییهات.
لە سەرەتای نیوەی دووەمدا لیۆنێل مێسی هەلێکی ئاسانی بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە لەدەستدا.
دوای ئەوە تادیۆ ئالاندێ هەلێکی دیکەی بۆ ئینتەرمەیامی لەدەستدا و لە یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە سەرکەوتوو نەبوو.
لە خولەکی 81 لێدانێکی سزا بۆ سیاتل هەژمارکرا، ئالێکس رۆڵدان سەرکەوتووانە لێدانەکەی جێبەجێکرد و یانەکەی زیاتر لە بردنەوەی نازناوەکە نزیککردەوە.
لە خولەکی 89 پاوڵ روسرۆک بەتەواوی ئینتەرمەیامیی بێهیوا کرد، کاتێک گۆڵی سێیەمی تۆمارکرد.
سیاتل ساوندەرز، یارییەکەی بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە و نازناوی جامی خولی ئەمریکای بەدەستهێنا و رێگەی نەدا مێسی سێیەم نازناوی خۆی لەگەڵ ئینتەرمەیامی بەدەستبهێنێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ