لێدوانی راهێنەران.. ئەنچێلۆتی و ئالێگری پەسنی تیپەکانی یەکدی دەدەن

02-08-2023
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن کارلۆ ئەنچێلۆتی ماسیمیلیانۆ ئالێگری
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

بەرەبەیانی سبەی لە ئەمریکا، هەردوو یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی و یوڤێنتوسی ئیتاڵی بە رووبەڕووبوونەوەی یەکدی، دوایاریی دۆساتانەی خۆیان لە ئامادەکارییەکانی پێش دەستپێکردنی وەرزی نوێ ئەنجام دەدەن.
 
راهێنەری هەردوو یانە، لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی بەر لە یارییەکەدا، قسەیان بۆ رۆژنامەڤانان کرد، ئەمە پوختەی قسەکانیانە:
 
ماسیمیلیانۆ ئالێگری، راهێنەری یانەی یوڤێنتوس:
 
سەرەتا زۆر دڵخۆشین کە لێرەین بۆ ئەوەی ئەم یارییە بەرامبەر بەنێوبانگترین تیپی جیهان ئەنجام بدەین، ئەم یارییە تاقیکردنەوەیەکی گەورە دەبێت بۆ ئێمە پێش وەرزی نوێ.
 
سەبارەت بە یاری نەکردنی یوڤێنتوس بۆ وەرزی داهاتوو لە ئەوروپا؟ ئەم بابەتە کە ئێمە بە درێژایی ساڵی رابردوو پێیەوە سەرقاڵ بووین، داخراوە. ئێستا دەزانین کە ئێمە وەرزێکی نوێمان لەپێشەو و جامی ئیتاڵیا دەکەین. لە راستیدا وەک هەفتەی رابردوو گوتم، دەبێت هەڵسەنگاندن بۆ ژمارەی یاریزانانی تیپەکەمان بکەین، چونکە بەدڵنیاییەوە هەندێک شت جیاواز دەبن.
 
با تەنیا ئەوە بڵێین کە ساڵی رابردوو بە کاتە سەختەکاندا تێپەڕین، بەڵام یاریزانەکان زۆر باش بوون، تیپەکە بەیەکگرتوویی مایەوە. بەزۆری کاتێک شتەکان سەخت دەبن، تیپەکە زیاتر یەکدەگرێت.
 
کارلۆ ئەنچێلۆتی، راهێنەری ریال مەدرید
 
پێموایە بۆ ئێمە باشە لێرە بین. سەرەتا وەک گوتم یارییەکە بۆ ئێمە زۆر گرنگە، کە بەرامبەر بە رکابەرێکی زۆر بەهێز دەبێت، بۆیە یارییەکە یەکەمجار تاقیکردنەوەیەکی باشە بۆ ئێمە. دووەمجاریش باشە کە ئێمە ئەگەری ئەوەمان هەیە کە لێرە لە ئەمریکا پشتیوان و لایەنگرانمان ببینین. لێرە هاندەری مەدریدی زۆر هەیە و بەڕاستی سۆز و پەرۆشییان بۆ ریال مەدرید هەیە. بۆیە بوونمان لێرە بۆ ئێمە شتێکی تایبەتە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە