ئابڕووچوونێکی گەورە.. یاریزانێکی ریال مەدرید ئەگەری زیندانیکردنی هەیە

02-08-2025
محەممەد سەڵاحەدین
محەممەد سەڵاحەدین
نیشانەکردن راول ئەسێنسیۆ
A+ A-


رووداو دیجیتاڵ

داواکاری گشتیی ئیسپانیا داوای سزای زیندانیکردن بۆ راول ئەسێنسیۆ، بەرگریکاری ناوەڕاستی تیپی ریال مەدرید و سێ یاریزانی پێشووی ئەکادیمیای یانەکە دەکات.

دۆسیەکە پەیوەندی بە بڵاوکردنەوەی چەند ڤیدیۆیەکی سێکسییەوە هەیە بەبێ رەزامەندیی دوو کچی گەنجە، ڤیدیۆکان لە مانگی 6ـی ساڵی 2023 لە یانەیەکی کەنار دەریا لە ئامادۆریس لە باشووری گران کاناریا تۆمارکراون.

بەگوێرەی رادیۆێکی ئیسپانی، داواکاری گشتی داوای سزای دوو ساڵ و نیو زیندانی بۆ ئەسێنسیۆ دەکات، هەروەها چوار ساڵ و حەوت مانگ زیندانی بۆ سێ یاریزانەکەی دیکە داواکراوە.

داواکارەکە ئەسێنسیۆی بە دوو تۆمەتی پێشێلکردنی تایبەتمەندیی ئەو دوو ئافرەتە تۆمەتبار کردووە، ئەوان پەیوەندی سێکسییان لەسەر رەزامەندیی هەردوولا لەگەڵ یاریزانەکاندا هەبووە.

سێ تۆمەتبارەکەی دیکە، جگە لەو تۆمەتە، تۆمەتی بڵاوکردنەوەی وێنەی پۆرنۆگرافیی منداڵانیشیان دراوەتە پاڵ، چونکە یەکێک لە کچەکان تەمەنی تەنیا 16 ساڵ بووە، واتە لە رووی یاساییەوە منداڵ بووە، کچەکەی دیکەش تەمەنی 18 ساڵ بووە.

بەپێی راپۆرتی داواکارەکە، ئەو سێ یاریزانەی پێشووتر، لە شوێنێکی تایبەتی هۆتێلێک لە دوورگەکانی کاناری پەیوەندی سێکسییان لەگەڵ دوو کچەکەدا هەبووە، بەڵام دیمەنەکانیان تۆمارکردووە و بەبێ رەزامەندیی کچەکان بۆ کەسانی دیکەیان ناردووە.

دۆسیەی ئەسێنسیۆ لەوانی دیکە جیاوازە. ئەو بەشداریی لە کارە سێکسییەکەدا نەکردووە، بەڵام داوای ڤیدیۆکەی کردووە و پیشانی هاوڕێیەکی داوە پێش سڕینەوەی.

سەرەڕای ئەمەش، داواکاری گشتی پێیوایە کردەوەکانی ئەسێنسیۆ هێشتا شایەنی سزای یاسایین، هەرچەندە دان بەوەدا دەنێت رەفتارەکەی هێندەی سێ تۆمەتبارەکەی دیکە قورس نییە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە