رووداو دیجیتاڵ
هانزێ فلیک، راهێنەری یانەی بارسێلۆنا دڵخۆشی خۆی بەرامبەر بردنەوە گەورەکەیان بەرامبەر یانەی یەنگ بۆیز پێشاندا و دەڵێت "دەبێت هێشتا باشتربین و گەڕانەوەی دییۆنگیش زۆر گرنگ بوو."
لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی دوای سەرکەوتنە گەورەکەی بارسێلۆنا بەرامبەر یەنگ بۆیز بە 5-0، فلیک قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد و گوتی "زۆر گرنگ بوو یەکەم سێ خاڵمان بەدەستهێنا و یەکەم بردنەوەمان بە ئەنجامێکی گەورە تۆمارکرد، بەدڵنیاییەوە ئێمە شایستەی ئەم بردنەوەیە بووین و لە سەرەتای یارییەکەوە هەستمان بە متمانە دەکرد، بەڵام دوای گۆڵی یەکەم هەستکردنەکە زیاتر بوو و هەموو شتەکان ئاسانتر بوون، ئێمە دڵخۆشین و پێویستە پارێزگاری لەوە بکەین کە ئێستا هەمانە."
راهێنەری بارسا دەڵێت "پێویستە خۆمان بۆ یارییەکانی چامپیۆنزلیگ لە دوای وەستانی نێودەوڵەتی ئامادەبکەین، هەروەها ئامادەبین بۆ یاریی رۆژی یەکشەممە بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێش."
لەبارەی گەڕانەوەی فرێنکی دی یۆنگ بۆ نێو پێکهاتەی تیپەکە، هانزێ فلیک گوتی "گەڕانەوەی دی یۆنگ و بەشداریکردن لە یارییەکەدا لە دوای پێکانێکی قورس بۆ تیپەکە زۆر گرنگ بوو، چونکە پێویستیمان بەوەیە ئەو لەگەڵ ئێمە بێت، بەشداریکردنی ئەو لە یارییەکەدا وادەکات سوودی لێ ببینێت بۆ ئەوەی لە یارییەکانی داهاتووشدا یاری بکاتەوە، بەراستی یارییەکی نایاب بوو، هەم بۆ ئەو و هەمیش بۆ ئانسۆ فاتی."
راهێنەرە ئەڵمانییەکە باسی ئاستبەرزی رافینیا لەم وەرزەدا دەکات و دەڵێت "پێشتریش گوتبووم، رافینیام بینیووە و کوالێتییەکەی دەزانم، ئەو متمانەی زۆری بەخۆی هەیە، دەتوانن هەست بە گرنگی ئەو لە تیپەکەدا بکەن، پێموایە ئەمانە هەندێک شتن کە یاریزانی وەکو رافینیا دەتوانن زۆربەباشی ئەنجامیان بدەن."
فلیک زیاتر لەو بارەیەوە قسەیکرد گوتی "رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی و رافینیا گوشار دەخەنە سەر هێڵی بەرگری و رافینیا بە خێراییەکەی سوود لە رووبەرەکان وەردەگرێت، ئەمەش وادەکات یاریزانەکانی دیکەش بەهەمان شێوە کاربکەن بۆ ئەوەی گوشار بخەنە سەر تیپی بەرامبەر."
لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی ئەوەی بارسێلۆنا لە دوای گەڕانەوەی یاریزانە پێکراوەکانی دەتوانێت بەربژێر بێت بۆ بردنەوەی چامپیۆنزلیگ؟ فلیک گوتی "وەرزەکە درێژە، دەبینین شتەکان چەند بەخێرایی دەگۆڕێن، بێرنال تاوەکو کۆتایی وەرز ناگەڕێتەوە، شتیگن بەهەمان شێوە پێکانی هەیە، ئۆلمۆ لەسەر رێگەی راستە بۆ گەڕانەوە، دوای پشووی نێودەوڵەتی هیوادارین فێرمین و ئەوانەی دیکە بگەڕێنەوە، هەروەها هیوادارین گاڤی بگەڕێتەوە، گاڤییەکی نوێ و بەپەرۆشین بۆ گەڕانەوەی."
بۆیە لەبەر ئەم شتانە گرنگترین شت ئەوەیە زۆرترین خاڵ کۆبکەنەوە و بەپێی یارییەکان بڕۆین، ئێمە هێشتا هەفتەی زۆرمان لەبەردەم ماوە بۆ ئەوەی کۆکردنەوەی خاڵ لە یارییە جیاوازەکاندا و کەمکردنەوەی ئەو گوشارەی لەسەر تیپەکە هەبوو.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ