زاخۆ بەرامبەر عەین یاریی دەکات و چاوی لە بردنەوەیەکی مێژووییە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن یانەی زاخۆ جامی کەنداو
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یارییەکانی گەڕی چوارەمی جامی کەنداو بۆ یانەکان دەستپێدەکەن، یانەی زاخۆ لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر عەینی ئیماراتی یاریی دەکات و دەیەوێت بردنەوەیەکی دیکە تۆماربکات.
 
یانەی زاخۆ ماوەی چەند رۆژێکە لە ئیماراتە و ئامادەکارییەکی باشی بۆ یارییەکە کردووە و دەیەوێت بردنەوەیەکی دیکە تۆماربکات، بۆ ئەوەی خۆی لە گەیشتن بە قۆناخی داهاتوو نزیکبکاتەوە.
 
یارییەکە کاژێر 17:30 لە یاریگەی هەزاع بن زاید بەڕێوەدەچێت، هەریەکە لە شێرکۆ کەریم، ئەحمەد ئیبراهیم، گابی کیکی و ئۆرینیۆ و لە ریزەکانی یانەی زاخۆ بەشداری لە یارییەکەدا ناکەن، بەڵام ئەو یاریزانانەی ئامادەن بە ورەیەکی بەرز و دوایین مەشق و راهێنانیان کردووە و چاویان لە بەدەستهێنانی سێ خاڵی دیکەیە.
 
زاخۆ بە دوو بردنەوە و یەکسانبوونێک 7 خاڵی کۆکردووەتەوە و لە پێشەنگی کۆمەڵەی یەکەمە، بەبردنەوەی یارییەکە یانەکە هەنگاوێکی زۆر گەورە لە گەیشتن بە قۆناخی داهاتووی جامەکە نزیکدەبێتەوە.
 
ویسام رزق، راهێنەری یانەی زاخۆ لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی بەر لە یارییەکە گوتی "سوپاسێکی زۆر ئاراستەی برایانمان لە ئیمارات دەکەین بۆ ئەو میوانداری و پێشوازییە جوانەی لێیانکردین و ئەمە شتێکی نامۆ نییە لەوان. یارییەکی زۆر گرنگمان هەیە لە پاڵەوانێتی خولی پاڵەوانانی کەنداو."
 
راهێنەری یانەی زاخۆ زیاتر دەڵێت "بێگومان یارییەکی گەورەیە بەرامبەر تیپێکی گەورە. هەموومان دەزانین کە ئێستا ئێمە لە پلەی یەکەمین و عەین لە پلەی دووەمە و یارییەکە زۆر رکابەرییە. رێزێکی زۆرمان بۆ یانەی عەین هەیە و هەزار حسابیان بۆ دەکەین. بۆیە راشکاوانە دەڵێین یارییەکە بۆ ئێمە زۆر زەحمەت دەبێت، کە لەسەر یاریگەی عەین یاری دەکەین و بەرامبەر هاندەرانیان، بەڵام پشتیوان بەخوا یارییەکی باش دەکەین."
 
یانەی زاخۆ لە یاریی چووندا لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە عەینی بردووەتەوە، ئەمە یەکەم یاریی یانەکەیە دوای ئەوەی خەڵاتی باشترین هاندەری لەسەر ئاستی جیهان بەدەستهێنا و دەیەوێت درێژە بە دڵخۆشکردنی هاندەرانی بدات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە