دهۆک یاریی هەیە و ئەمە پەیامی یانەکەیە بۆ هاندەران

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن یانەی دهۆک
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی دهۆک دەگەڕێتەوە نێو رکابەرییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق و لەنێو یاریگە و هاندەرانیدا بەرامبەر یانەی نەجەف یاریی دەکات.
 
لە درێژەی یارییەکانی گەڕی 8ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق، یانەی دهۆک لە یاریگەی خۆیدا بەرامبەر یانەی نەجەف یاریی دەکات و عەبدولغەنی شەهد رووبەڕووی یانەی پێشووی دەبێتەوە.
 
لە ماوەی رابردوودا بەهۆی وەستانی خولی ئەستێرەکانی عێراقەوە، یانەی دهۆک لەسەر مەشق و راهێنان بەردەوامبوو و یاریی دۆستانەشی ئەنجامداوە بۆ ئەوەی تیپەکە لە کەشوهەوای یارییکردن دانەبڕێت، ئەمڕۆ لە یاریگەی خۆیدا چاوی لە بەدەستهێنانی سێ خاڵە.
 
ئەلهویێن چیا، لەم وەرزەدا تاوەکو ئێستا ئەنجامەکانی وەکو پێویست نین یانەکە بردنەوەیەک، دوو یەکسانبوون و چوار دۆڕانی هەیە و خاوەنی 5 خاڵە، بۆ یارییەکەی ئەمڕۆ تیپەکە پێویستیی بە پاڵپشتیی هاندەرانی هەیە و لەسەر پەیجی خۆی نووسیوویەتی " ژوانێکی گرنگمان هەیە و ئێمە ئامادەین، خۆتان باش داپۆشن و بە دڵ گەرمییەوە وەرن، با بەیەکەوە پردی هیوا ئاوابکەینەوە."
 
نەجەفی میوانی دهۆکیش لەم وەرزەدا ئەنجامەکانی وەکو پێویست نین، تەنیا خاڵێکیان زیاتر لە یانەی دهۆک بەدەستهێناوە و هەردوو تیپ رکابەری لەسەر باشترکردنی ئەنجامەکانیان لە خولەکەدا دەکەن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە