رووداو دیجیتاڵ
سەرچاوە رۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا ئاشکرایانکردووە، یانەی بارسێلۆنا رەزامەندیداوە لەسەر داوای رۆناڵد ئاراوخۆ، بەدوورکەوتنەوە بۆ ماوەیەک لە یارییەکان.
ئاراوخۆ لە یاریی یانەکەی بەرامبەر چێڵسی لە چامپیۆنزلیگ بەکارتی سوور کرایە دەرەوە و تیپەکەش بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر دۆڕا.
ئەگەرچی بەر لە کارتە سوورەکەی ئاراوخۆ، بارسا سێ گۆڵی لێکرابوو، بەڵام ئەو بەرگریکەرە کە ناوە ناوە دەبێتە کاپتنی تیپەکەش، رووبەڕووی رەخنەی زۆر بووەوە.
رۆژنامەی 'مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ' ئاشکرایکردووە، ئاراوخۆ داوای لە کارگێڕیی یانەکەی کردووە هەندێک کاتی بدەنێ تاوەکو لە رووی دەروونییەوە ئارام ببێتەوە و ئەو قۆناخە هەستیارە تێپەڕێنێت کە بەهۆی هەست بەگوشاری زۆر دەکات.
رۆژنامەکە دەڵێ، کارگێڕیی بارسا بەداواکەی ئاراوخۆ رازیبوون و بەڵێنیانداوە هەموو پێویستی و هاوکارییەکی بۆ دابین بکەن، لەپێناو چاکبوونەوە و تێپەڕاندنی کێشەکە.
رۆژنامەکە ئەوەشی گوتووە، "وادەی گەڕانەوەی ئاراوخۆ دیار نییە".
ئاراوخۆ پێشتریش رووبەڕووی دۆخی هاوشێوە بووەوە کاتێک لە یاریی تیپەکەی بەرامبەر پاریس سانجێرمان بەکارتی سوور دەرکرا و بارساش یارییەکەی بە 4 - 1 گۆڵ دۆڕاند.
ئەوەی رۆژنامەکە باسیکردووە، وەک پرسیار ئاراستەی هانزی فلیکی راهێنەری یانەکە کرا، بەڵام ئەو لە کۆنگرەی رۆژنامەوانیی بەر لە یارییەکەی ئەمشەو بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید، بەکورتی داوایکرد رێز لە تایبەتمەندییەکانی ئەو یاریزانە بگیرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ