ڤیدیۆ؛ تیاگۆ سیلڤا، پۆرتۆی بەدۆڕان دا و سوارێز سەرکەوتنی بە لیسبۆن بەخشی

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئیحسان تاهیر
تیاگۆ سیلڤا
تیاگۆ سیلڤا
نیشانەکردن پۆرتۆ لیسبۆن تیاگۆ سیلڤا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

پۆرتۆ بۆ یەکەمجار لەم وەرزەی خولی پۆرتوگالیدا دۆڕا و لیسبۆن سەرکەوتنی بەدەستهێنا و رکابەری لەسەر نازناوەکە گەرموگوڕتر بوو.
 
یانەی پۆرتۆ دواجار تامی دۆڕانی چەشت، کە یەکەمجارە لەم وەرزەی خولی پۆرتوگالدا شکست بێنێت.
 
لە گەڕی 20ـی خولی پۆرتوگالدا یانەی  پۆرتۆ تووشی سوپرایز بوو کاتێک بووە میوانی کازا پیا و بەئەنجامی 1-2 پێیدۆڕا.
 
خاوەن یاریگە لە گێمی یەکەمدا زۆر بەهێزبوون و لارازابال  سوودی لە هەڵەیەکی بەرگری پۆرتۆ وەرگرت و گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد. 
 
دواتر پێش کۆتاییهاتنی گێمی یەکەم، تیاگۆ سیلڤای بەرازیلی بە هەڵە گۆڵێکی لە خۆیان کردەوە و  ئەنجامەکەی بۆ خاوەن ماڵ بووە دوو بە هیچ.
 
لە گێمی دووەمدا، پۆرتۆ هەوڵی گەڕانەوەی دا و گوشاری زۆری دروستکرد. دەرئەنجام لە رێگەی یاریزان  پابلۆ رۆساریۆ  هەرزوو توانیان ئەنجامەکە کەم بکەنەوە، ئەمەش هیوای بۆ گەڕانەوەی پۆرتۆ و پاراستنی ریکۆردی نەدۆڕانیان دروستکرد.، بەڵام ئەم گۆڵە بەس نەبوو بۆ رێگریکردن لە شکستەکە؛ بارودۆخەکە خراپتر بوو کاتێک لە خولەکەکانی کۆتاییدا  ویلیام گۆمێز بە کارتی سوور دەرکرا و پۆرتۆ بە دە یاریزانەوە مایەوە.
 
یانەی بێنفیکا کە لە پلەی سێیەمدایە بە 46 خاڵ، بەسەرکردایەتی جۆزێ مۆرینیۆ بوو بە تاکە یانە لە خولی پۆرتوگال کە تاوەکو ئێستا تووشی شکست نەبووە.
 
سەرەڕای ئەم شکستە، پۆرتۆ هێشتا بە تەنیا لە لووتکەی خولەکەدایە بە 55 خاڵ، بەڵام یانەی سپۆرتینگ لیسبۆن بە 51 خاڵ لێیان نزیک بووەتەوە و کێبڕکێی نازناوەکە گەرمتر بووە، کە بڕیارە شەممەی داهاتوو پۆرتۆ و سپۆرتینگ لە گەڕی 21ـدا رووبەڕووی یەکدی ببنەوە.
 
یانەی  کازا پیاش، ئەم سەرکەوتنە ژمارە خاڵەکانی گەیاندە 18خاڵ و سەرکەوت بۆ پلەی 15ـی ریزبەندییەکە.
 
 
لیسبۆن 2-1 ناسیۆناڵ
 
لە یارییەکی دیکەدا، لویس سوارێز لە دواخولەکدا گۆڵێکی تۆمارکرد و سەرکەوتنی بە یانەی سپۆرتینگ لیسبۆن بەخشی و بەئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە یانەی ناسیۆناڵیان بردەوە.
 
سپۆرتینگ لیسبۆن لە گەڕی 20ـی خولی پۆرتوگالیدا، لەسەر یاریگەی  خۆسێ ئەلڤالاد میوانداریی ناسیۆناڵی کرد و زۆر بەزەحمەت لێیبردەوە.
 
بەم سەرکەوتنە یانەی  بەردەوامە لە بەرەو پێشچونە ەهێزەکەی لە خولەکەدا، دوای زنجیرەیەک سەرکەوتنی لەسەریەک لە پاڵەوانێتییە جیاوازەکاندا، لەوانەش سەرکەوتن بەسەر ئاتلێتیک بیلباو و پاریس سانجێرمان لە چامپیۆنزلیگ.
 
دوای هەوڵێکی زۆر، خاوەنی یاریگە لە خولەکی 72 لەڕێگەی پێدرۆ گۆنسالڤێس، کە بە پۆتێ ناسراوە، گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد.
 
خۆشیی لیسبۆن زۆری نەخایاند و دوای تەنیا چوار خولەک، ئالان نونیز گۆڵی یەکسانبوونەوەی بۆ یانەی ناسیۆناڵ مادێرا تۆمارکرد.
 
یاریزانانی لیسبۆن سووربوون لەسەر بردنەوە، تاوەکو لە خولەکی 90+6 لویس سوارێزی هێرشبەری کۆڵۆمبی گۆڵی بردنەوەی تۆمارکرد و سێ خاڵی گرنگی بۆ یانەکەی بەدەستهێنا.
 
سپۆرتینگ لیسبۆن بە کۆکردنەوەی 51 خاڵ لە پلەی دووەمی ریزبەندیی گرتووە و تەنیاوچوار خاڵ لە دوای پۆرتۆی پێشەنگە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئۆڵیمپیادی زستانە لە ئیتاڵیا

وەزیری وەرزشی ئۆکراینا: رووسیا وەرزش بۆ سپیکردنەوەی تاوانەکانی بەکاردێنێت

لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی ئۆڵیمپیادی زستانە، وەزیری وەرزشی ئۆکراینا رەخنەی تووند لە بەشداریکردنی وەرزشوانانی رووسیا دەگرێت و رایدەگەیەنێت، مۆسکۆ وەرزش بۆ شاردنەوە و "سپیکردنەوە"ی دەستدرێژییە سەربازییەکانی بەکاردێنێت.