ڤیدیۆ؛ بۆکا بەردەوامە لە بردنەوە

03-11-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
بۆکا جۆنیۆرز
بۆکا جۆنیۆرز
نیشانەکردن بۆکا جۆنیۆرز
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

یانەی بۆکا جونیۆرز درێژەی دایە ئەنجامە باشەکانی و لە دەرەوەی یاریگەی خۆی لە یانەی ئێستودیانتێسی بردەوە.
 
یارییەکە لە رکابەرییەکانی گەڕی 14ـی خولی ئەرجەنتین بوو، لە دوایین ساتەکانی نیوەی یەکەمدا لێدانێکی سزا بۆ بۆکا هەژمارکرا، بەڵام ئێکزێکێل زێبایۆس لێدانەکەی لەدەستدا.
 
لە سەرەتای نیوەی دووەمدا، هەمان یاریزان هەڵەکەی راستکردەوە و ئەنجامەکەی لە بەرژەوەندی یانەی میوان گۆڕی و گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد.
 
دوای ئەوە لێدانێکی سزا بۆ ئێستودیانتێس هەژمارکرا، ئیدوین سێترێ سەرکەوتووانە لێدانەکەی جێبەجێکرد و ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.
 
پاشان لە خولەکی 88 گابریێل نێڤێس لە یانەی ئێستودیانتێس بەکارتی سوور کرایە دەرەوە.
 
لە دوایین ساتەکانی یارییەکەدا سێیەم لێدانی سزا لە یارییەکەدا هەژمارکرا، ئەمجارەش بۆ بۆکا جونیۆرز بوو و میگێل مێرینتێل سەرکەوتووانە جێبەجێیکرد و بۆکا جونیۆرز لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک یارییەکەی بردەوە و لە پلەی یەکەمی کۆمەڵەی یەکەمی خولەکەیە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە