رووداو - رووداو
راهێنەری یانەی ئەمانەی بەغدا رایگەیاند، هەرچەندە یارییەکانی خولی نایابی عێراق وەستاون، بەڵام ئەوان لە رێگای دانانی پڕۆگرامێکی ڤیدیۆیی لە ماڵەکانیان راهێنانەکانیان دەکەن.
عیسام حەمەد، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ رووداو، گوتی "وەستانی خولی نایابی عێراق ناخۆش بوو بۆ هەموو وەرزشوانانی عێراق، بەڵام ئێمە یاریزانانی خۆمان فەرامۆش ناکەین و گرووپێکی تایبەتمان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دروستکردووە، رۆژانە دەستەی راهێنەران لە رێگای ڤیدیۆی تایبەت یاریزانەکان بەسەر دەکەینەوە و ئامۆژگارییان دەکەین لە ماڵەکانیاندا راهێنان بکەن".
راهێنەری ئەمانەی بەغدا، روونیشی کردەوە "بەپێی ئاستی یاریزانەکان ڤیدیۆ و راهێنانەکان جیاوازن، هەر یاریزانێک شێوازێکی تایبەتی راهێنانی بۆ دەنێرین، ئەمە هۆکارێکی باش و یارمەتیدەرمانە بۆ ئەوەی یاریزانان تووشی بێزاری نەبن و بێهیوا نەبن، هەروەها ئاستی توانای جەستەییان باش بێت".
یانەی ئەمانە بەغدا لە 1957 دامەزراوە، پارێزگای بەغدا پاڵپشتی دارایی دەکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ