یانەی باتمان پەترۆلسپۆر لە بردنەوەی دەستکەوتێکی مێژوویی نزیکدەبێتەوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن باتمان پەترۆلسپۆر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی باتمان پەترۆڵسپۆری باکووری کوردستان، یارییەکی مێژوویی هەیە و دەیەوێت هەنگاوێکی زۆر گرنگ لە بردنەوەی نازناوی ئەم وەرزەی خولی پلە دووی تورکیا نزیکببێتەوە.
 
لە رکابەرییەکانی گەڕی 31ـی خولی پلە دووی تورکیا، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ کاژێر 15:00 باتمان پەترۆلسپۆر لەنێو یاریگە و هاندەرانی بەرامبەر یانەی موگلا یاریی دەکات و بردنەوەی ئەم یارییە یانەکەی باکووری کوردستان لە دەستکەوتێکی مێژوویی و گەورە نزیکدەکاتەوە.
 
بەر لە ئەنجامدانی یارییەکە باتمان لە پلەی یەکەمی ریزبەندی خولەکەیە و 73 خاڵی کۆکردووەتەوە، یانەی مولگا لە پلەی دووەمە بە 65 خاڵ و جیاوازییەکەیان 8 خاڵە.
 
باتمان پەترۆلسپۆر 17 یارییە هیچ دۆڕاندنێکی نییە دواینجار کە دۆڕابێت لە رۆژی 7-12-2025 بوو کاتێک بەرامبەر موگلا بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر دۆڕا، لەو کاتەوە یانەکە نەدۆڕاوە و 118 رۆژە هیچ یانەیەک لە باتمان پەترۆلسپۆری نەبردووەتەوە.
 
جگە لەوەش دوایین 6 یاریی رابردوو، یانە سوورپۆشەکەی باکووری کوردستان هەموو یارییەکانی بردووەتەوە.
 
بۆ یارییەکەی ئەمڕۆ لە باتمان ئامادەکارییەکی زۆر کراوە، چەند رۆژێکە لە هەموو شوێنێک باس باسی یارییەکەیە، کەمپینی گەورە ئەنجامدراون و هاندەران بەلێشاو دەچن بۆ کڕینی درێسەکانی یانەکە.
 
هاندەرانی باتمان خۆیان ئامادەکردووە ئەمڕۆ یاریگەی یانەکەیان پڕبکەن لە رەنگی سوور و سپی و چاوەڕواندەکرێت زیاتر لە 15 هەزار هاندەر بۆ پاڵپشتیکردنی یانەکە لە یاریگە ئامادەبن.
 
بەبردنەوەی یارییەکە ئەمڕۆ یانەی باتمان پەترۆلسپۆر هەنگاوێکی زۆر گرنگ و مێژوویی لە بردنەوەی نازناوی خولی پلە دووی تورکیا نزیکدەبێتەوە، بەو پێیە جیاوازییەکەی لە رکابەرەکەی دەبێتە 11 خاڵ و لە چوار یاریی داهاتوودا پێویستیی بە تەنیا یەک خاڵ دەبێت بۆ یەکلاکردنەوەی نازناوی خولەکە و گەیشتن بە خولی پلە یەکی تورکیا.
 
ساڵی 2022 یانەی باتمان پەترۆلسپۆری باکووری کوردستان دوای 26 ساڵ لە خولی پلە سێی تورکیادا بووە پاڵەوان و بۆ خولی پلە دووی ئەو وڵاتە سەرکەوت، دوای نزیکەی چوار ساڵ لە گەیشتن بە خولەکە، یانەکە نزیکە دەستکەوتێکی دیکەی مێژوویی بباتەوە و خۆی بگەیێنێتە خولی پلە یەکی تورکیا و ببێتە پاڵەوانی پلە دوو.
 
یانەی باتمان پەترۆلسپۆر تەمەنی 66 ساڵە، یاریگەکەی بەناوی باتمان شەهیرە و 15 هەزار هاندەر دەتوانن لەنێو یاریگەکەیدا سەیری یارییەکان بکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

یاریزانەکانی هەڵبژاردەی عێراق. وێنە: AFP

سوودانی پێشوازی لە هەڵبژاردەی عێراق دەکات و کەرنەڤاڵێکی جەماوەری رێکدەخرێ

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێ، محەممەد شیاع سوودانی پێشوازی لە شاندی هەڵبژاردەی نیشتمانیی عێراق دەکات، ئەوەش وەک رێزگرتنێک لەو "دەستکەوتە مێژووییە"ی کە بۆ جاری دووەم لە مێژوویاندا توانییان بگەنە جامی جیهانی.