رووداو دیجیتاڵ
لە رووداوێکی ناخۆش و چاوەڕواننەکراودا لە ئەرجەنتین لە کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکی خولی وڵاتەکەدا هاندەرێک گیانی لەدەستدا.
لە یاریی نێوان هەردوو یانەی ریڤەرپلەیت و دێڤێنسا وا جەستیکیا، دوای 27 خولەک یارییکردن ناوبژیوان یارییەکەی راگرت، بەهۆی ئەوەی هاندەرێک لەنێو یاریگەدا بەربووەوە و دوای ئەوەش دەرکەوت کە گیانی لەدەستدا.
فێرناندۆ راپالینیی ناوبژیوان یارییەکەی راگرت و یاریزانەکانی هەردوو تیپەکەی بانگهێشتکرد، دوای 10 خولەک مانەوە لەنێو یاریگەدا یاریزانەکان چەپڵەیان بۆ هاندەران لێدا و دوای ئەوەش یارییەکە بۆ کاتێکی دیکە دواخرا.
کاتێک یارییەکە راگیرا هەردوولا بەبێ گۆڵ یەکسانبوون.
بەپێی هەواڵی میدیای ئەرجەنتین، هاندەرەکە هاندەری یانەی ریڤەرپلەیت بووە، دوای ئەوەی بەربووەوە راستەوخۆ یارییەکە راگیراوە.
هەرچەند هۆکاری راستەقینەی گیان لەدەستدانی هاندەرەکە روون نییە، بەڵام سەرچاوەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ئەو هاندەرە تووشی جەڵتەدی دڵ بووە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
ahi se ve cando el hincha se cae y muere en el #monumental #fallecio #RiverPlate #river #hincha pic.twitter.com/0omNnZR1f7
— Confluencias Radio (@ConfluenciasR) June 3, 2023
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ