رووداو دیجیتاڵ
یانەی سان لۆرێنزۆ بە خاڵێکی بە نرخ گەڕایەوە دوای ئەوەی بە ئەنجامی 1-1 لەگەڵ یانەی راسینگی میوانداری یەکسانبوو.
لە گەڕی 23ـی یارییەکانی خولی تۆپی پێی ئەرجەنتین، سان لۆرێنزۆ بووە میوانی راسینگ و خاڵەکانی یارییەکەیان لەنێو خۆیاندا دابەشکرد.
لە خولەکی 21 گابرێل هاوسی گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی میوان تۆمارکرد و سوودی لە پاسەکەی ماکسیمیلیانۆ رۆمیرۆ وەرگرت.
پاشان هاوچیی یاریزانی راسینگ شەش خولەک پێش کۆتاییهاتنی گێمی یەکەم کارتی سووری وەرگرت، دوای ئەوەی بە تووندی لە گاستۆن هێرناندێزی دا.
لە گێمی دووەمدا رافایێل پێرێز کارتی زەردی دووەمی وەرگرت، بۆیە تیپەکەی سان لۆرێنزۆ بەهەمانشێوە بە 10 یاریزان یارییەکەی تەواوکرد.
8 خولەک پێش کۆتاییهاتنی کاتی ئاسایی، ئادەم بارێرۆ گۆڵی یەکسانکردنەوەی تیپی میوانی تۆمارکرد.
بەم ئەنجامە سان لۆرێنزۆ بە کۆکردنەوەی 42 خاڵ بۆ پلەی دووەمی ریزبەندیی خولەکە سەرکەوت و راسینگیش بە 31 خاڵ پلەی دوازدەیەمی ریزبەندیی گرتووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ