باوکی یاریزانێکی ریال مەدرید گاڵتە بە بارسێلۆنا دەکات

04-07-2025
محەممەد سەڵاحەدین
محەممەد سەڵاحەدین
نیشانەکردن دین هاوسن
A+ A-


رووداو دیجیتاڵ

دۆن هاوسن، باوکی دین هاوسنی بەرگریکاری لاوی یانەی ریال مەدرید، بەشێوازێکی گاڵتەجاڕانە و لە رێگەی پۆستێکەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، هێرشی کردە سەر یانەکانی بارسێلۆنا، ئاتلێتیکۆ مەدرید و مانچێستەر سیتی، ئەمەش بەر لە یاریی گرنگی یانە شاهانەکە بەرامبەر بۆرووسیا دۆرتموند لە قۆناخی چارەکی کۆتایی جامی جیهانیی یانەکان.


باوکی هاوسن لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام، وێنەیەکی تەنزئامێزی خشتەی یارییەکانی پاڵەوانێتییەکەی بڵاوکردەوە و تێیدا رکابەرە گەورەکانی مەدریدی وەک بارسێلۆنا، ئاتلێتیکۆ و مانچێستەر سیتی خستبووە رووبەڕووبوونەوەی یانەی خەیاڵی وەک "قەنەفە" و "کۆنترۆڵ"، وەک ئاماژەیەک بەوەی کە ئەوان لەماڵەوە و لەسەر قەنەفەکانیان سەیری پاڵەوانێتییەکە دەکەن و بەشدارییان تێدا نەکردووە.

دین هاوسنی کوڕی، کە یەکێکە لە ئەستێرەکانی ریال مەدرید لە پاڵەوانێتییەکەدا، ئاستێکی بەرزی پێشکێش کردووە و ستایشی زۆری دەکرێت.

بڕیارە یانەی ریال مەدرید لە قۆناخی چارەکی کۆتایی جامی جیهانیی یانەکان لە شاری نیویۆرک، رووبەڕووی یانەی بروسیا دۆرتمۆند ببێتەوە و براوەی ئەو یارییەش، بەرامبەر براوەی یاریی نێوان پاریس سانجێرمان و بایرن میونشن یاری دەکات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە