رووداو دیجیتاڵ
ئارماند دۆپلانتیسی سوێدی، میدالیای زێڕی لە رکابەرییەکانی خۆ هەڵدان بە دارتیرەی بردەوە، بەڵام نەیتوانی ریکۆردی جیهان بشکێنێت.
یاریزانە سوێدییەکە 6 مەتر و 2 سانتیمەتر بەرزبووەوە و میدالیای زێڕ و پلەی یەکەمی یارییەکەی بردەوە، دووجار هەوڵیدا ریکۆردی جیهان بشکێنێت کە 6 مەتر و 19 سانتیمەترە، بەڵام لەوەدا سەرکەوتوو نەبوو.
دۆپلانتیس تەمەنی 21 ساڵە، یەکەمجارە بەشداری لە ئۆڵیمپیاددا دەکات و میدالیای زێڕ دەباتەوە، پێشتر پلەی دووەمی پاڵەوانێتی جیهانی لە دەوحە بردبووە و ببووە پاڵەوانی ئەوروپاش.
پلەی دووەمی یارییەکە بەر کریستۆڤەر نیلسنی ئەمریکی کەوت، کاتێک بە 5 مەتر و 97 سانتیمەتر بەرزبووە.
تیاگۆ برازی بەرازیلیش پلەی سێیەم و میدالیای برۆنزی بەدەستهێنا، دوای ئەوەی 5 مەتر و 87 سانتیمەتر بەرزبووە.
سوێد تاوەکو ئێستا بەشێوەیەکی گشتی 6 میدالیای بردووەتەوە، 2 میدالیای زێڕ و 4 میدالیای زیو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ