ڤیدیۆ؛ مێسی سێ گۆڵی دروستکرد و ئینتەرمەیامی بردییەوە

05-10-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
ئینتەرمەیامی
ئینتەرمەیامی
نیشانەکردن ئینتەرمەیامی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لیۆنێل مێسی هیچ گۆڵێکی تۆمار نەکرد، بەڵام سێ ئاسیستی کرد و هاوکاریی ئینتەرمەیامیی کرد بۆ بردنەوەی یارییەکی دیکەی خولی ئەمریکا.
 
لە رکابەرییەکانی گەڕی 33ـی خولی ئەمریکا، یانەی ئینتەرمەیامی لە یاریگەی خۆیدا بەرامبەر نیو ئینگلاند یارییکرد و بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک یارییەکەی بردەوە.
 
لە خولەکی 31 مێسی ئاسیستی کرد و تادیۆ ئالێندێ گۆڵی یەکەمی ئینتەرمەیامیی تۆمارکرد.
 
دوای ئەوە مێسی گۆڵێکی تۆمارکرد، بەڵام ناوبژیوان رەتیکردەوە.
 
بەر لە کۆتاییهاتنی نیوەی یەکەمی یارییەکە خۆردی ئەلبا گۆڵی دووەمی تۆمارکرد، ئەویشیان بە ئاسیستی مێسی بوو.
 
لە نیوەی دووەمدا هێرشەکانی خاوەن یاریگە بەردەوامبوون، بەڵام دۆر تورگێمان بە گۆڵێکی جوان ئەنجامەکەی کەمکردەوە.
 
لە خولەکی 60 مێسی ئاسیستێکی دیکەی کرد و ئالێندێ گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی ئینتەرمەیامیی تۆمارکرد.
 
دوای دوو خولەک خۆردی ئەلبا بۆ جاری چوارەم تۆڕی گۆڵی یانەی میوانی هەژاند.
 
ئینتەرمەیامی یارییەکەی بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە و لە پلەی سێیەمە بە 59 خاڵ و یارییەکی کەمتری لە رکابەرەکانی ئەنجامداوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە