ڤیدیۆ؛ سان لۆرێنز بەزەحمەت سەرکەوتنی بەدەستهێنا

21-08-2023
ئیحسان تاهیر
لانوس 0-1 سان لۆرێنزۆ
لانوس 0-1 سان لۆرێنزۆ
نیشانەکردن سان لۆرێنزۆ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

یانەی سان لۆرێنز، لە جامی خولی ئەرجەنتیندا سەرکەوتنێکی زەحمەتی بەدەستهێنا.
 
سان لۆرێنزۆ بووە میوانی یانەی لانوس و بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لێیبردەوە.
 
لە گێمی یەکەمدا ناهۆڵ باریۆس هەلێکی بۆ تیپی میوان لەدەستدا، دواتر هاوڕێکەی ئاگۆستین گایا تۆپێکی لێدا و بەر ستوونی گۆڵەکەی لانوس کەوت.
 
لە گێمی دووەمدا کە سان لۆرێنزۆ کۆنترۆلی یارییەکەی گرتەدەست، یانەی میوان لە رێگەی ئادەم بارێرۆوە لە خولەکی 69 گۆڵ بردنەوەی تۆمارکرد.
 
تیپی خاوەن یاریگە دوای ئەوە گۆڵە زۆر هەوڵیدا ئەنجامەکە یەکسان بکاتەوە، بەڵام هەموو هەوڵەکانی بێسوود بوون و سان لۆرێنزۆی توانی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر یارییەکە بباتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە