رووداو دیجیتال
کاپتنی هەڵبژاردەی تۆپی پێی خانمانی ئێران، گەڕایەوە رۆژهەڵاتی کوردستان و دەڵێت "دەیەوێ قەرزی خۆی بە خەڵکی کوردستان بداتەوە".
زارا قەنبەری، کاپتنی هەڵبژاردەی تۆپی پێی خانمانی ئێران گرێبەستێکی یەکساڵەی لەگەڵ یانەی وچانی سنە واژۆکرد و لە خولی داهاتووی پلە نایابەکانی تۆپی پێی خانمانی ئێراندا بۆ ئەو یانەیە یاری دەکات.
قەنبەری کە تاوەکو ئێستا بۆ یانەی شارەوانی شاری بەم لە پارێزگای کرمان یاری دەکرد، بە میدیاکانی راگەیاند، دەستەوارەی باشتری لە یانەکانی دیکە هەبووە، بەڵام لەبەرئەوەی خۆی کوردە و خۆی بە قەرزداری خەڵک و خاکی کوردستان دەزانێت، ئامادەبووە گرێبەست لەگەڵ یانەی وچان واژۆ بکات.
ئەو خانمە یاریزانە کوردە، دەشڵێت "چاوم لەوەیە لەگەڵ یانەی وچان نازناوی پاڵەوانی خولت تۆپی پێی خانمانی ئێران بەدەستبێنم".
زارا قەنبەری. خەڵکی شاری کەنگاوەری پارێزگای کرماشانە. 15 ساڵە یاری تۆپی پێ دەکات و لە وەرزی ساڵی رابردوودا، بە 51 گۆڵ بووە گۆڵکاری خولی خانمانی ئێران و وەک خانمی گۆڵی ئێران دەستنیشانکرا.
زارا قەنبەریی، پێشتر یاری بۆ تیپی خانمانی یانەی گازی باکووری شاری کەرکووک کردووە و چەندجاریش وەک باشترین یاریزانی تۆپی پێی خانمانی ئێران دەستنیشانکراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ