ڤیدیۆ؛ هانزی فلیک: بەبردنەوە لە ریال مەدرید دڵی هاندەرانمان خۆش دەکەینەوە

07-05-2025
ئیحسان تاهیر
هانزی فلیک
هانزی فلیک
نیشانەکردن هانزی فلیک ریال مەدرید
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

هانزی فلیک، راهێنەری یانەی بارسێلۆنا، لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی دوای یارییەکەیان بەرامبەر ئینتەرمیلان کە 3-4 پێیان دۆڕان و لە چامپیۆنزلیگ دەرکران، رایگەیاند کە زۆر نیگەرانە بۆ هاندەرانی بارسێلۆنا و گوتی "بەڵام دەزانم کە بە بردنەوە لە ریال مەدرید دڵیان خۆش دەبێت".
 
ئەمە پوختەی قسەکانی هانزی فلیکە:
 
دەزانم کە هەمووان نائومێد بوون، دەکرێت بێهیوا بین لەوەی کە دەرکراوین، چونکە کۆششێکی زۆرمان لەم یارییەدا کرد و گەڕاینەوە، پێموایە هەندێک بڕیار 50-50 بوون، بەڵام ناوبژیوان هەمیشە فیکەی بۆ ئینتەرمیلان لێدەدا، بەڵام تۆپی پێ بەو شێوەیە و دەبێت ئەوە قبوڵ بکەین. لە کۆتاییدا دەتوانین شانازی بە ئاستەکەمانەوە بکەین. من شانازی بە تیپەکەمەوە دەکەم، شانازی بە یاریزانەکانم دەکەم، هەموو شتێکمان پێشکەش کرد. هەندێکجار وا دەبێت. هەندێک هەست بە نادادپەروەری دەکەین، چونکە پێموایە هەندێک بڕیار کە ناوبژیوانەکە داویەتی بەڕاستی لە بەرژەوەندی ئێمەدا نەبوون، بەڵام دەبێت قبوڵی بکەین. وەرزی داهاتوو هەوڵ دەدەینەوە بۆ بردنەوەی چامپیۆنزلیگ.
 
ئینتەرمیلان تیپیکی زۆر باشە، هێرشبەرانی بەڕاستی باش بوون، لە کۆنترۆلی تۆ باشن، بەڕاستی بەهێزن، ئەوان ئەزموونیان هەیە، ئێمە تیپێکی گەنجمان هەیە و باشتر دەبین، بێگومان ئەمە کاری ئێمەیە، بۆ ئەوەی ئەم تیپە باشتر و باشتر بکەین. ئێمە ئەوە دەکەین، کار لەسەر ئەوە دەکەین و دەتوانین لە هێڵی بەرگریدا باشتر بین، بێگومان، بەڵام لە هێڵی هێرشبەریشدا دەبێت باشتر بین.
 
بەڕاستی ئێستا تووشی شکستێکی گەورە بووین، بەڵام دەبێت خۆڕاگربین، ئەمە ئەو پەیامەیە کە دەمەوێت بیدەم، دەبێت خۆڕاگر بین و شەڕ بکەین بۆ وەرزی داهاتوو، بەڵام دەبێت لەم وەرزەشدا تاوەکو کۆتایی بجەنگین، من نیگەرانم بۆ هاندەرانی بارسێلۆنا، بەڵام دەزانم کە بردنەوە لە ریال مەدرید دڵخۆشیان دەکات.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە