رووداو دیجیتاڵ
هەردوو یانەی هیلال و نەسڕ یارییەکانیان لە گەڕی 13ـی خولی سعودی ئەنجامدەدەن و رکابەری لەسەر پێشەنگایەتیی ریزبەندی خولەکە دەکەن.
یانەی هیلالی پێشەنگی خولەکە لەنێو یاریگە و هاندەرانیدا بەرامبەر یانەی حەزم یاریی دەکات و یارییەکە کاژێر 17:55 بەڕێوەدەچێت.
تیپەکەی سیمۆنی ئینزاگی بە 32 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی خولەکەیە و دەیەوێت بردنەوەیەکی دیکە تۆماربکات، بۆ ئەوەی شوێنی خۆی لە پێشەوەی ریزبەندی خولەکە بپارێزێت، بەتایبەت دوای ئەوەی یانەی نەسڕ لە یاریی رابردوودا بەرامبەر ئەهلی دۆڕا پێشەنگی ریزبەندی لەدەستدا.
لە یارییەکی دیکەدا کاژێر 20:30 یانەی نەسڕ میوانداریی یانەی قادسیە دەکات و کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەیەوێت سەرکردایەتیی تیپەکەی بکات بۆ گەڕانەوە بۆ سەر رێچکەی بردنەوەکان و درێژەدان بە رکابەریکردن لەسەر پێشەنگی ریزبەندی خولەکە.
نەسڕ لە دوو یاریی رابردوودا نەیبردووەتەوە، لە یارییەکەی ئەمڕۆدا ئەرکی ئاسان نییە، بەتایبەت کە قادسیە لە پلەی پێنجەمی ریزبەندی خولی سعودیە و ئەنجامەکانی باشن.
هەردوو یانەی هیلال و نەسڕ جیاوازییەکەیان تەنیا یەک خاڵە و لە گەڕی داهاتوودا لە یاریی لووتکەدا رووبەڕووی یەکدەبنەوە و رۆژی دووشەممە یارییەکە لە یاریگەی کینگ دەم ئارێنا بەڕێوەدەچێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ