ڤیدیۆ؛ دێربیی تووڕەیی بەبێ تووڕەبوون کۆتاییهات

08-11-2021
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن دێربیی میلانۆ میلان ئینتەرمیلان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

دێربیی تووڕەیی بەبێ تووڕەبوون کۆتاییهات و هەردوو یانەکەی میلانۆ بە گۆڵێک و بە خاڵێک یەکسانبوون.
 
لە گەڕی 12ـی سێریا ئەیدا، دێربیی میلانۆ لەسەر یاریگەی سان سیرۆ بەڕێوەچوو، کە ئەنجامەکەی بە 1-1 کۆتاییهات و هەردوولا بە خاڵێک رازی بوون.
 
هاکان کانئۆغلۆ لە خولەکی 11 بە لێدانی سزا گۆڵی پێشکەوتنی بۆ ئینتەرمیلان تۆمارکرد و ئاهەنگی گێڕا، بێئەوەی گوێبداتە ئەوەی کە پێشتر یاریزانی میلان بووە.
 
دوای تەنیا 6 خولەک میلان بە یارمەتی ستیفان دێ ڤریی یاریزانی ئینتەرمیلان گۆڵی یەکسانبوونی بەدەستهێنا، دوای ئەوەی بە هەڵە تۆڕی گۆڵی یانەکەی هەژاند.
 
تاتارۆسانۆی گۆڵپارێزی رۆمانیی یانەی میلان رۆڵێکی سەرەکی بینی لە پاراستنی یانەکەی لە دۆڕان، دوای ئەوەی چەندینجار رێگەی لە گۆڵکردنی یاریزانانی ئینتەرمیلان گرت، بەتایبەتیش گەڕاندەنەوەی لێدانێکی سزا لە خولەکی 35 کە لاوتارۆ مارتینێز جێبەجێیکرد.
 
بەم ئەنجامە میلان بە 32 خاڵ لە پلەی دووەمی ریزبەندیی مایەوە، ئینتەرمیلانیش پلەی سێیەمی گرتووە، کە خاوەنی 25 خاڵە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە