رووداو دیجیتاڵ
نەیمار داسیلڤا، سەرکردایەتیی یانەی سانتۆسی کرد بۆ مانەوە لە خولی بەرازیلدا و باس لە داهاتووی خۆی لەگەڵ ئەو یانەیە دەکات.
شەوی یەکشەممە، یانەی سانتۆس بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر سەرکەوتنی بەرامبەر کروزیرۆ بەدەستهێنا و بەشێوەیەکی فەرمی یانەکە مانەوەی لە خولەکەدا مسۆگەرکرد و گەیشتە رکابەرییەکانی کۆپا سود ئەمریکانا.
نەیمار دوای گەڕانەوەی بۆ یانەی سانتۆس، لە 28 یارییدا لە سەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکاندا بەشداریی لە 15 گۆڵدا کرد، سێ یار مابوو و یانەکەی لە ناوچەی دابەزین بوو، بەڵام نەی بە پێکانەوە یارییکرد و 4 گۆڵ و ئاسیستێکی کرد، بەمەش رۆڵی گەورەی بینی لە رزگارکردنی یانەکەی لە دابەزین.
لەبارەی داهاتووی خۆی لەگەڵ یانەی سانتۆس نەیمار گوتی "نازانم، بەڕاستی نازانم" پێویستیم بە سێ شتە بۆ یەکلاکردنەوەی دۆخەکە، پێویستیم بە چەند رۆژێکە بۆ شیاندنەوە، دوای ئەوە پشوودان و دابڕانێکی گشتی هەیە لە جیهان، دوای ئەوە بڕیار لەبارەی داهاتووی خۆمەوە بدەم."
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا نەیمار داسیلڤا گوتی "بەدڵنیاییەوە، سانتۆس هەمیشە بۆ من پێشینەیە."
نەیمار داسیلڤا، دوای شەش مانگ لە پەیوەندیکردنی بە یانەی هیلالی سعودییەوە، ئەو یانەیەی بەجێهێشت و گەڕایەوە یانەی سانتۆس، یاریزانەکە تەمەنی 33 ساڵە، 11 گۆڵ و 4 ئاسیستی بەدرێسی یانەکەوە تۆمارکردووە لەو کاتەوەی گەڕاوەتەوە ئەو یانەیە.
قسەکانی نەیمار لەبارەی داهاتووی خۆی لەگەڵ یانەکە لەکاتێکدایە، ماوەی رابردوو دەنگۆی زۆر لەبارەی چوونی یاریزانەکە بۆ یانەی ئینتەرمەیامی و یارییکردنی لەگەڵ مێسی بڵاوکراوەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ