رووداو دیجیتاڵ
هەڵبژاردەی سعودیە یەکەم یاریی لە پاشکۆی پاڵاوتنەکانی مۆندیالدا بردەوە، دوای ئەوەی سەرکەوتنی بەرامبەر هەڵبژاردەی ئیندۆنیزیا بەدەستهێا.
یارییەکە چەند خولەکێکی کەمبوو دەستیپێکردبوو، کاتێک ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ ئیندۆنیزیا هەژمارکرد و کیڤن دیکس لە خولەکی 10 گۆڵی پێشکەوتنی بۆ هەڵبژاردەکەی تۆمارکرد.
دوای 7 خولەک لەو گۆڵە، وەهیب ساڵح وەهیب ئەنجامەکەی بۆ سعودیە یەکسانکردەوە و هەڵبژاردەکەی گەڕاندەوە نێو رکابەرییەکە.
هێرشەکانی سعودیە بۆ سەر گۆڵی ئیندۆنیزیا بەردەوامبوون، هەردوو راهێنەر بەدوای باشترین بژاردەکاندا دەگەڕان بۆ تۆمارکردنی گۆڵی زیاتر.
لە خولەکی 35 فیراس بریکان بەلێدانی سزا سعودیەی پێشخست و گۆڵی دووەمی بۆ تیپەکەی تۆمارکرد.
لە نیوەی دووەمدا سعودیە گوشاری زیاتر خستە سەر گۆڵی ئیندۆنیزیا و لە خولەکی 61 بریکان گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی سعودیەی تۆمارکرد.
لە خولەکی 84 سالم دوسەری هەلێکی ئاسانی بۆ تۆمارکردنی گۆڵی چوارەم لەدەستدا.
لە دوایین ساتەکانی یارییەکەدا، کیڤن دیکس گۆڵی دووەمی ئیندۆنیزیای بەلێدانی سزا تۆمارکرد.
بەر لە کۆتاییهاتنی یارییەکە محەممەد کەنۆ بەکارتی سوور لە هەڵبژاردەی سعودیە کرایە دەرەوە.
سعودیە یارییەکەی بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ بردەوە، رۆژی شەممە ئیندۆنیزیا و عێراق بەرامبەر یەکدی یاری دەکەن و رۆژی سێشەممەی داهاتووش عێراق و سعودیە رووبەڕووی یەکدەبنەوە و یەکێکیان راستەوخۆ دەگاتە مۆندیالی 2026.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ