رووداو دیجیتاڵ
میرالیم پیانیچ، یاریزانی بۆسنیی پێشووی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی، دوای چوونی بۆ خولی ئیماراتی، لە یەکەم یاریی خۆیدا گۆڵێکی تۆمارکرد.
یانەی شاریقە بە 3 گۆڵی بێبەرامبەر سەرکەوتنێکی گرنگی بەسەر یانەی بەنییاسی میوانیدا بەدەستهێنا.
لەو یارییەدا کە لە گەڕی دووەمی خولی تۆپی پێی پیشەگەری ئیمارات ئەنجامدرا، یانەی شاریقە بە سەرکردایەتی هەردوو یاریزانی پێشووی بارسێلۆنا، میرالیم پیانیچ و پاکۆ ئەلکاسێر ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد و بە ئاسانی یارییەکەیان بردەوە.
شاریقە، کە لە گەڕی یەکەمیشدا توانیبووی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە یانەی ئەهلی دوبهی بباتەوە، لەم یارییەدا تەنیا 15 خولەکی پێویست بوو بۆ ئەوەی پاکۆ ئەلکاسێری یاریزانی پێشووی بارسێلۆنا گۆڵی پێشکەوتنی بۆ تۆماربکات.
لە خولەکی 39 میرالیم پیانیچ، کە یەکەم یاریی خۆی بوو بە درێسی شاریقەوە بکات، توانی لە رێگەی لێدانی سزاوە گۆڵی دووەم بۆ یانەکەی تۆماربکات.
دوای 4 خولەک ئەلکاسێر ئاسیستێکی بۆ هاوڕێکەی، لوانزینۆ کرد و ئەویش گۆڵی سێیەمی بۆ شاریقە تۆمارکرد.
لە گەڕی داهاتووی خولی پیشەگەرانی ئیماراتدا، رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو شاریقە لەگەڵ عەجمان یاری دەکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ