مانچێستەر سیتی دەیەوێت درێژە بەبردنەوە بدات و لیڤەرپوول دۆڕان قەرەبوو بکاتەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن پرێمەرلیگ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی مانچێستەر سیتی دەیەوێت جیاوازیی خاڵەکانی لەگەڵ یانەی ئارسیناڵ بەشێوەیەکی کاتی بۆ تەنیا سێ خاڵ کەمبکاتەوە، کاتێک لەنێو یاریگە و هاندەرانی میوانداریی یانەی فولهام دەکات.
 
لە درێژەی یارییەکانی گەڕی 26ـی خولی ئینگلتەرا، کاژێر 22:30 یانەی مانچێستەر سیتی بەرامبەر فولهام یاریی دەکات، یانەکە دوای بردنەوەی لە لیڤەرپوول بە ورەیەکی بەرزەوە یاریی دەکات و دەیەوێت بردنەوەیەکی دیکە تۆماربکات، بۆ ئەوەی درێژە بە رکابەریکردنی ئارسیناڵ بدات لەسەر پێشەنگی ریزبەندی خولەکە.
 
ئێستا ئارسیناڵ بەجیاوازیی شەش خاڵ لە پێش مانچێستەر سیتییە، تیپەکەی پێپ گواردیۆلا دەیەوێت جیاوازییەکە هێشتا کەمبکاتەوە و لە گوشارخستنە سەر یانە لەندەنییەکە بەردەوامبێت.
 
فولهام دوو یاریی رابردووی بەسەریەکەوە دۆڕاندووە، یانەکە لە پلەی دوازدەیەمی ریزبەندی خولەکەیە و چاوی لەوەیە بە ئەنجامێکی باشەوە لە ئیتیحاد بێتە دەرەوە.
 
یانەی لیڤەرپوول بە ئامانجی قەرەبووکردنەوەی دۆڕانی بەرامبەر مانچێستەر سیتی رووبەڕووی ساندەرلاند دەبێتەوە و دەیەوێت بەبردنەوە بگەڕێتەوە نێو رکابەرییەکە.
 
کاژێر 23:15 یانەی لیڤەرپوول لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر ساندەرلاند یاریی دەکات، بۆ رکابەریکردن لەسەر بردنەوەی یارییەکی دیکە.
 
لیڤەرپوول لە یاریی رابردوودا لە یاریگەی خۆی بەرامبەر مانچێستەر سیتی دۆڕاوە، ساندەرلاند بەرامبەر ئارسیناڵ دۆڕاوە و هەردوو تیپ رکابەری لەسەر گەڕانەوە بۆ نێو رکابەرییەکە و قەرەبووکردنەوەی دۆڕانی رابردوویان دەکەنەوە.
 
دۆمینیک سۆبۆسلای بەهۆی وەرگرتنی کارتی سوور لە یاریی رابردوودا بەشداری لە یارییەکەدا ناکات، جگە لەوەش هاوشێوەی یارییەکانی رابردووی ئەلیکساندەر ئیساک، جێریمی فریمپۆنگ، کۆنۆر برادلی بەشداری لە یارییەکەدا ناکەن.
 
لیڤەرپوول لە پلەی شەشەمی ریزبەندی پرێمەرلیگە، یانەکە پێنج خاڵ لە چێڵسی پێنجەمەوە دوورە، ساندەرلاند لە پلەی یازدەیەمە و دەیەوێت زیاتر بەرەو پلەکانی پێشەوەی ریزبەندی خولەکە هەڵکشێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە