ڤیدیۆ؛ لێدوانی راهێنەران.. ئارنی و ئێنریکی هاوڕان

11-03-2025
محەممەد سەڵاحەدین
محەممەد سەڵاحەدین
نیشانەکردن ئارنی سلۆت لویس ئێنریکی لێدوانی راهێنەران
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەمشەو بەشێک لە یارییەکانی گەڕانەوەی قۆناخی شازدەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا بەڕێوەدەچن، و گرنگترینیان یاریی لیڤەرپوول و پاریس سانجێرمانە، کە لە یاریی چووندا رێدز بە گۆڵێکی بێبەرامبەر براوە بووە.
 
راهێنەرانی هەردوو یانە لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی بەر لە یارییەکەدا قسەیان بۆ رۆژنامەڤانان کرد و هەردووکیان هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە براوەی ئەم یارییە ئەگەری هەیە بگاتە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە.
 
ئەمە پوختەی قسەکانی هەردوو راهێنەرەکەیە:
 
ئارنی سلۆت، راهێنەری یانەی لیڤەرپوول:

 

من هاوڕام لەگەڵ لویس ئێنریکی، پێموایە تیپەکانی ئێمە و ئەوان و چەند تیپێکی دیکە کە ئەگەری ئەوەی هەیە بگەن بە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە، بەڵام هێشتا رێگایەکی درێژ ماوە، ئێمە دەزانین ئەو تیپانەی رووبەڕوویان دەبینەوە بەهێزن وەک، ئاستۆن ڤێلا، کلەب برووج، ئارسیناڵ، ئاتلێتیکۆ مەدرید و ریال مەدرید.
 
ئەوە تەنیا دوو یارییە بۆیە بەخت دەور دەبینێت، هەردوو تیپ شایەنی ئەوەن بگەن بە یاریی کۆتایی، دەربارەی هەفتەی پێشوو، دەنگۆی ئەوە هەبوو کە ئێمە بەباشی یاریمان نەکرد، بەڵام پاریس سانجێرمان زۆر بەباشی یاری کرد، من هیچ تیپێکم نەبینیبوو بەو بەهێزی و کارامەییە یاری بکات لەم وەرزەدا، ئێمە دەتوانین لەم یارییەدا باشتربین، ئەوەش دەسەلمێنین لەگەڵ هەندەرانمان.
 

 
لویس ئێنریکی، راهێنەری یانەی پاریس سانجێرمان:
 
یاریزانەکانمان بەپەرۆشن لە یاریگای ئانفێڵد یاری بکەن، یاریزانەکانمان هۆشیاری ئەوەیان هەیە کە یانەکە و کەشوهەواو مێژووی یاریگاکەی زۆر شێتانەیە بۆ تیپی بەرامبەر، بەڵام پێموانییە ئەوە وابکات هیچ کام لە یاریزانەکانمان نەیەوێت بەرامبەر بە لیڤەرپوول بەسەرەکی یاری بکات. هەموو یاریزانەکان بەتەنیا ئێمە بە گڕوتینتر دەکەن، ئێمە دەزانین کە رووبەڕووی تیپێکی بەهێزی وەک لیڤەرپوول دەبینەوە لەسەر یاریگای خۆیان، بەڵام یاریکردن و ئامانجەکەمان بەڵگەن کە دەتوانین تەنانەت لەگەڵ باشترین تیپ دا لە بەرزترین ئاستدا پێشبڕکێ بکەین و پیشانی بدەین کە ئێمە باڵادەستترین لە تیپی بەرامبەر. ئێمە لێرەین بۆ بردنەوە، ئێمە سەرنجمان لەسەر بردنەوەیە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە