رووداو دیجیتاڵ
تیروپشکی جامی کەنداو بۆ یانەکان راکێشرا و زاخۆ و عەینی ئیماراتی کەوتنە یەک کۆمەڵە و قادسیە بۆ ساڵی دووەم لەسەریەک دێتە کوردستان.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە دەوحەی پایتەختی قەتەر، تیروپشکی وەشانی دووەمی جامی کەنداو بۆ یانەکان راکێشرا، یانەی زاخۆی نوێنەری کوردستان و عێراق کەوتە کۆمەڵەی یەکەم و بەرامبەر یانەکانی عەینی ئیماراتی، قادسیەی کوێتی و سترەی بەحرەینی یاری دەکات.
لە کۆمەڵەی دووەمدا، یانەکانی رەیانی قەتەری، شەبانی سعودی، نەهزەی عومانی و تەزامون حەزەرموتی یەمەنی رووبەڕووی یەکدەبنەوە.
لە رێوڕەسمی تیروپشکی جامەکەدا کە بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوەچوو، عەمار فەرهاد، سەرۆکی یانەی زاخۆ بەشداریی لە رێوڕەسمەکەدا کرد.
16-9-2025 پاڵەوانێتییەکە دەستپێدەکات، لە 14-4-2026 یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە کۆتاییدێت.
وەرزی رابردوو، یانەی دهۆک وەکو یەکەم یانە لە مێژووی تۆپی پێی عێراقدا نازناوی جامی کەنداوی بۆ یانەکان بەدەستهێنا، دوای ئەوەی لە یاریی کۆتاییدا لە یانەی قادسیەی کوێتیی بردەوە، دوای راکێشانی تیروپشکەکە، بۆ جاری دووەم لەسەریەک قادسیەی کوێتی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات، دوای ئەوەی یانەکە کەوتە کۆمەڵەی یانەی زاخۆ.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ