ئەستێرەیەکی لیڤەرپوول لە خولی سعودی نزیکدەبێتەوە

13-07-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن لیڤەرپوول خولی سعودیە جۆردان هێندرسۆن گواستنەوەی یاریزانان
A+ A-
 
رووداو - دیجیتاڵ

یانەی ئیتیفاقی سعودی، لە گواستنەوەی ئەستێرەیەکی پرێمەرلیگ بۆ ریزەکانی نزیکبووەتەوە و چاوەڕواندەکرێت چەند کاژێری داهاتوو کارەکانی گرێبەستەکەی تەواوبکرێن.
 
دوای وەرگرتنی راهێنەرایەتیی یانەی ئیتیفاق، ستیڤن جێرارد، هەر زوو داوای لە کارگێڕیی یانەکە کرد هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی جۆردن هێندرسۆن، ئەستێرە و کاپتنی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی دەستپێبکەن.
 
بەپێی هەواڵی میدیای سعودیە و بەریتانیا، یانەی ئیتیفاقی سعودی بەتەواوی لە گواستنەوەی جۆردان هێندرسۆن، کاپتنی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی نزیکبووەتەوە، میدیای بەریتانیا دەڵێت "یانەکە 33 ملیۆن یۆرۆ بۆ ماوەی دوو ساڵ وەک مووچە دەداتە یاریزانەکە، رێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ جۆردان کراوە و تەنیا رێککەوتن لەگەڵ لیڤەرپوول ماوە.
 
فابریزیۆ رۆمانۆ، رۆژنامەڤانی تایبەت بە گواستنەوەی یاریزانان دەڵیت "هێندرسۆن بە دەستەوارەی یانە سعودییەکە رازیبووە، بەڵام لیڤەرپوول نایەوێت یاریزانەکە بێبەرامبەر لە یانەکە بڕوات."
 
دەیڤد ئۆرێنستن، رۆژنامەڤانی رۆژنامەی ئاتلێتیک دەڵێت "رۆژی هەینی یاریزانەکە پشکنینی پزیشکی دەکات و گرێبەستەکەی دەبێتە فەرمی."
 
نزیکبوونەوەی هێندرسۆن لە یانەی ئیتیفاقی سعودی لەکاتێکدایە، ئەمرۆ لیڤەرپوول ئامادەکارییەکانی بۆ وەرزی نوێ دەستپێکرد و یاریزانەکە پەیوەندیی بە تیپەکەوە کردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە