رووداو دیجیتاڵ
کالیدۆ کۆلیبالی، بەرگریکەری یانەی هیلالی سعودی، متمانە گەورەی خۆی پێشاندا بەوەی ئەستێرەکانی یانەکەی، بەئاستێکی ناوازەوە لە مۆندیالی یانەکاندا دەردەکەون.
هیلال لە یەکەم یاریی خۆیدا لە مۆندیالی یانەکان، رووبەڕووی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دەبێتەوە لە یارییەکانی کۆمەڵەی هەشتەمی مۆندیالەکە.
کۆلیبالی لە لێدوانێکدا دەڵێ، "تیپێکی باشمان هەیە، ژمارەیەک یاریزانی زۆر باش و راهێنەرێکی زۆر باش، وێڕای کەمیی ماوەی ئامادەکاریمان بۆ یەکەم یاری، ئێمە هەموو هەوڵی خۆماندەدەین بۆ دەرکەوتن بەباشترین ئاستەوە".
ئەو هەروەها دەڵێ، "بەئاستی پێویستەوە دەرنەکەوتین لە وەرزی رابردوودا، لەبەرئەوە ئێمە دەبێ ئاراستەکە راست بکەینەوە لە مۆندیالدا، چونکە عەقڵیەتێکی نایاب و کۆمەڵێک یاریزانی باشمان هەن کە سەرکەوتووبوون لە بەدەستهێنانی نازناوەکان".
کۆلیبالی هەروەها دەڵێ، "ئامانجمان تێپەڕاندنی قۆناخی یەکەمە، دواتر چاو دەخەینە سەر قۆناخەکانی دواتر هەنگاو بەهەنگاو، هەمووان لە تیپەکەدا ویستی گەورەی بردنەوە و دڵخۆشکردنی هاندەرانیان هەیە".
بەرگریکەرەکەی هیلال، لەبارەی راهێنەری نوێی تیپەکەیەوە دەڵێ، "ئەو راهێنەرێکە دەزانێت چی دەوێت، من ماوەیەکی زۆرە دەیناسم، پێشتر لەگەڵ میلینکۆڤیچ ساڤیچیش کاریکردووە، دەتوانێت هاوکارمان بێت لە دەرکەوتن بەشێوازێکی زۆر باش".a
یانەی هیلال لە یەکەم یاریی خۆیدا لە مۆندیالی یانەکان، بەرامبەر یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی یارییدەکات لەو کۆمەڵەیەدا کە جگە لەو دوو یانەیە، هەریەکە لە پاچۆکای مەکسیکی و سالزبۆرگی نەمساویش لە خۆ دەگرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ