ڤیدیۆ؛ ئاردا گولەر: هەلە مەدرید

15-07-2023
ئیحسان تاهیر
Photo by Thomas COEX / AFP
Photo by Thomas COEX / AFP
نیشانەکردن ئاردا گولەر ریال مەدرید
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

ئاردا گولەر، یاریزانی گەنجیی تورک، جارێکی دیکە دووپاتیکردەوە کە دەیەوێ لەگەڵ ریال مەدرید ببێتە ئەفسانە. ئەو گوتیشی "من هێرشبەرێکم توانای تۆمارکردنی گۆڵ و هاوکاریکردنی تیپ و کۆنترۆڵکردنی تۆپ و بڕینی یاریزانانم هەیە".
 
کەناڵی تەلەڤزیۆنیی یانەی ریال مەدرید، هەڤپەیڤینێکی نوێی لەگەڵ ئاردا گولەر کردووە، کە تێیدا یاریزانە گەنجەکەی تورکیا، دووپاتی دەکاتەوە کە هاتنی ئەو بۆ ریال مەدرید باوەڕپێنەکراوە.
 
گولەر گوتی "زۆر سوپاس، زۆر دڵخۆشم، هەمووان گرنگیم پێدەدەن، لێرە هەست بە ئاسوودەییەکی زۆر دەکەم".
 
هەروەها گوتی "زۆر لە یانە ئەوروپییەکان گرنگییان پێدام، بەڵام کاتێک ریال مەدرید کە باشترین یانەی جیهانە، ئارەزووی خۆی نیشاندا، هەڵبژاردنەکە روون بووەوە".
 
یاریزانە گەنجەکەی ریال مەدرید، زیاتر گوتی "دەمەوێ بەشێک بم لە مێژووی ئەم یانەیە. حەزدەکەم ببمە ئەفسانە لێرە. ئەم یانەیە لە مێژووی خۆیدا چەندین نازناوی بەدەستهێناوە. من تازە هەموو جامەکانی چامپیۆنزلیگم بینی، دەتوانم بڵێم هەستێکی باوەڕپێنەکراوە". 
 
گولەر لە درێژەی قسەکانیدا، گوتیشی "من هێرشبەرێکم توانای تۆمارکردنی گۆڵ و هاوکاریکردنی تیپ و کۆنترۆڵکردنی تۆپ و بڕینی یاریزانانم هەیە. هەست دەکەم من پێستر مەدریدیستام، هەلە مەدرید".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە