سلێمانى - هه‌رێز جه‌مال
باسم قاسمى، راهێنه‌رى تیپى تۆپى پێى یانه‌ى سلێمانى ده‌لێت له هێرشبه‌ره هه‌ڵهاتووه‌كه‌ى خۆشنابێت و ئاماژه‌ش به‌وه ده‌كات به ئاسانى ده‌سته‌به‌ردارى ئه‌و بابه‌ته نابن .
له لێدوانێكیدا باسم به ڕووداوى گوت " ئه‌و یاریزانه سه‌رپێچى رێنماییه‌كانى من و یانه‌كه‌ى كردووه و به بێ ئاگادارى پاسپۆرته‌كه‌ى له ئیداره بردووه و رۆیشتووه ".
ناوبراو گوتیشى به هیچ شێوه‌یه‌ك و له هیچ بارێكدا له‌و ره‌فتاره‌ى خۆش نابم و یانه‌كه‌ش پێوێسته به‌دواداچوونى زیاتری بۆ بكات و له ئێستاشدا له رێگه‌ى بریكاره‌كه‌یه‌وه له هه‌وڵى به‌رده‌وامین بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌و كێشه‌یه .
هه‌فته‌ى رابردوو محه‌مه‌دییانى هێرشبه‌رى یانه‌ى سلێمانى، پاش ئه‌نجامدانى دوو یارى و بردنى 10 هه‌زار دۆلار له پاره‌ى گرێبه‌سته‌كه‌ى گه‌ڕاییه‌وه ئێران
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ