ئەمەریکا پرۆژەیەکی گەورە بۆ مۆندیالی 2026 رادەگەیەنیت

16-07-2025
محەممەد سەڵاحەدین
محەممەد سەڵاحەدین
نیشانەکردن ئەمەریکا
A+ A-



رووداو دیجیتاڵ

بۆ میوانداریکردنی جامی جیهانی 2026، پرۆژەیەکی گەورەی شەمەندەفەر پێشکەش کراوە کە ئامانجی بەستنەوەی نیویۆرک و لۆس ئەنجلۆسە لە ماوەی تەنیا 72 کاژێردا.


پرۆژەکە بەناوی "The Transcontinental Chief"ـە و پێشنیار کراوە گەشتێکی خێرا لەنێوان کەنارەکانی رۆژهەڵات و رۆژئاوای ئەمەریکا دابین بکات. گرنگیی پرۆژەکە لەوەدایە کە پشتی بە هێڵی شەمەندەفەری ئێستا دەبەستێت و هیچ پارەیەکی حکومەتی تێدا خەرج ناکرێت، بەڵکو لەلایەن وەبەرهێنەری کەرتی تایبەتەوە پارەی بۆ دابین دەکرێت.

کۆمپانیای AmeriStarRail کە خاوەنی بیرۆکەکەیە، رایگەیاندووە هێڵەکە بە چەند شارێکی گرنگی وەک شیکاگۆ و فیلادێلفیادا تێدەپەڕێت. یەکێک لە تایبەتمەندییەکانیشی ئەوەیە کە گەشتیاران دەتوانن ئۆتۆمبێلەکانیشیان لەگەڵ خۆیاندا بگوازنەوە.

کۆمپانیاکە پلانی وایە لە مانگی پێنجی 2026، واتە کەمێک پێش دەستپێکردنی مۆندیال، پرۆژەکە بکەوێتەکار، بۆ ئەوەی ئامادەبێت بۆ پێشوازی لە هەزاران گەشتیاری بیانی کە بۆ بینینی یارییەکان سەردانی ئەمەریکا دەکەن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە