رووداو دیجیتاڵ
تیپی فێراری خێراترین کاتی لە دوو پێشبڕکێی تاقیکاری بۆ پێشبڕکێی فۆرمۆلا وەن لە سەنگافورە تۆمارکرد، و ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن کە رێدبۆل بۆ یەکەمجار لەم وەرزەدا تووشی شکست دەبێت.
چارڵز لێکلێرک لە قۆناخی یەکەمدا خێراترین بوو و بە 0.078 چرکە لەپێش هاوڕێکەی کارلۆس ساینز جونیۆرەوە بوو. ماکس ڤێرستاپنیش بە جیاوازی 0.126 چرکە پلەی سێیەمی بەدەستهێنا.
لە قۆناخی دووەمدا سانت 0.018 چرکە خێراتر بوو لە لێکلێرک. جۆرج روسیلیش بە جیاوازی 0.235 چرکە پلەی سێیەمی بەدەستهێنا. ڤێرستاپن پلەی هەشتەمی بەدەستهێنا و لە پێش سێرجیۆ پێرێزی هاوڕێیەوە بوو کە هەردووکیان نزیکەی حەوت لەسەر دەی چرکە لەدوای ساینیتەوە بوون و هەردوو شۆفێرەکەی رێدبۆل لەم وەرزەدا سەرجەم پێشبڕکێکانیان بردووەتەوە.
ڤێرستاپن ناچاربوو ئۆتۆمبێلەکەی لابدات بۆ ئەوەی لە کۆترێک نەدات، کە لە ناوەڕاستی ئەو ماوەیەدا بەسەر رێڕەوەکەدا دەڕۆیشت. هەروەها ئاڵای زەرد بەرزکرایەوە بۆ ئەوەی شۆفێران ناچاربن ئاگاداری ئاژەڵەکە بن. کە لە نزیک کۆتایی ماوەی تاقیکردنەوەکەدا کۆترێکی دیکەش دەرکەوت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ