ئێمباپێ، بۆمبێک لەنێو ژووری جلگۆڕینی ریال مەدریددا دەتەقێنێتەوە

16-10-2025
رێبوار محه‌ممه‌د
نیشانەکردن یانەی ریال مەدرید کیلیان ئێمباپێ
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرچاوە رۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا ئاشکرایانکردووە، کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید، پەیوەندیی سۆزداریی لەگەڵ کچەهاوڕێکەی پێشووی راول ئەسێنسیۆ داناوە و ئەوەش گرژیی لە ژووری جلگۆڕینی یانەکەدا دروستکردووە.
 
هەواڵەکان لە کاتێکدا کە ئێمباپێ بەدۆخێکی نموونەییدا تێدەپەڕێت لەگەڵ یانەکەی و لە 10 یاریدا 14 گۆڵی تۆمارکردووە.
 
سەرچاوەکان ئاشکرایانکردووە، ئێمباپێ پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ ماریا ئاگیلار، کە یەکێکە لە بەناوبانگەکانی سۆشیال میدیا لە ئیسپانیا داناوە. ئەو خانمە پێشتر لەگەڵ راول ئەسێنسیۆی بەرگریکەری هەمان یانە پەیوەندی هەبووە.
 
بەپێی سەرچاوەکان، چەند هەفتەیەک لەمەوبەر، ماریا بەهاوڕێ نزیکەکانی خۆی راگەیاندووە کە خۆشەویستی لەگەڵ کوڕێکی خاوەن دوو بنەچەی جیاواز داناوە و دواتر بە مەیکەپ ئارتێستەکەی خۆی گووتووە، پەیوەندی لەگەڵ ئەستێرەیەکی ریال مەدرید هەیە.
 
ماریا هەروەها لەماوەی رابردوودا سەردانی پاریسی کردووە، چەند وێنەیەکی مشتومڕوروژێنەری لەو شارە بڵاوکردووەتەوە، سەرچاوەکان دەڵێن سەردانەکەی ماریا، هاوکات بووە لەگەڵ بوونی کیلیان لە شارەکە لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی.
 
ئەو خانمە زیاتر دەنگۆکانی وروژاندووە، کاتێک لە سۆشیال میدیای خۆی، هەندێک دڵی سپی و ئاڵای فەرەنسای داناوە.
 
هەندێک سەرچاوەی دیکە ئاشکرایانکردووە، ماریا لە چەند یاریی رابردووی ریال مەدرید، لە نێو کابینەی تایبەت بەکەسە نزیکەکانی کیلیان ئێمباپێ بینراوە لە نێو سانتیاگۆ بێرنابیۆ.
 
رۆژنامەی 'سپۆرت' دەڵێ، لەنێو ریال مەدرید ترسێکی زۆر هەیە لەوەی ئەو پەیوەندییە نوێیەی ئێمباپێ ببێتە هۆکاری سەرهەڵدانی کێشە لەنێوان ئەو یاریزانە و ئەسێنسیۆ کە پێشتر خۆشەویستی ماریا بووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە