زاخۆ بۆ بردنەوەیەکی دیکە لە عەمارەیە

9 کاژێر له‌مه‌وپێش
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن یانەی زاخۆ خولی ئەستێرەکانی عێراق
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

یانەی زاخۆ لە عەمارەیە و دەیەوێت بەر لە یاریی دێربیی بادینان بردنەوەیەکی دیکە تۆماربکات و بە سێ خاڵەوە بگەڕێتەوە.
 
ئەمڕۆ ئێوارە، یانەی زاخۆ بە ئامانجی تۆمارکردنی بردنەوەیەکی دیکە و بەدەستهێنانی سێ خاڵی دیکە، لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر یانەی نەفت میسان یاریی دەکات و چاوی لە تۆمارکردنی دووەم بردنەوەی لەسەریەکە.
 
زاخۆ لە گەڕی رابردوودا لە بە‌غدا بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر سەرکەوتنی بەرامبەر یانەی کارەبا بەدەستهێنا، تیپەکە بە ورەیەکی بەرزەوە رووبەڕووی نەفت میسان دەبێتەوە و دەیەوێت یەکەم بردنەوە لە مێژوودا لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر ئەو یانەیە تۆماربکات.
 
یانەی زاخۆ لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراقدا، 5 بردنەوە، 4 یەکسانبوون و 3 دۆڕانی هەیە، ئێستا تیپەکە بە کۆکردنەوەی 10 خاڵ بەشێوەیەکی کاتی لە پلەی دەیەمی ریزبەندی خولەکەیە.
 
نەفتی میسان لەم وەرزەدا ئەنجامەکانی خراپن، 6 یاریی دۆڕاندووە، 4 جار یەکسانبووە و تەنیا 2 یاریی بردووەتەوە، ئێستا تیپەکە لە پلەی شازدەیەمی ریزبەندی خولەکەیە.
 
محەممەد کارێزی، نێردراوی رووداو بۆ رووماڵکردنی یارییەکە لە عەمارەیە و رایگەیاند، یاریزانانی یانەی زاخۆ بۆ یارییەکە ئامادەن و دوای بردنەوەیان لە یانەی کارەبا بە ورەیەکی بەرزەوە خۆیان ئامادەکردووە و دەیانەوێت بەبردنەوەوە بگەڕێنەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە