ڤیدیۆ؛ لە بەسرە یانەی زاخۆ تووڕە دەکرێت و یاریگەی مەشقی پێنادرێت

19-01-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
یانەی زاخۆ
یانەی زاخۆ
نیشانەکردن یانەی زاخۆ نەفت بەسرە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

یانەی زاخۆ بۆ رووبەڕووبوونەوەی یانەی نەفت بەسرە لە چوارچێوەی یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق، دەچێتە بەسرە، بەڵام لەوێ یاریگەی مەشقییان پێنادرێت و یاریزانانی زاخۆ بەناچاری دەچنە هۆڵیکی وەرزشی و مەشق و راهێنانەکانیان دەکەن.
 
تەها عەبدولحەکیم، سەرپەرشتیاری یانەی زاخۆ، ناڕەزایی و تووڕەیی یانەکەی راگەیاند و راشکاوانە گوتی "ئەگەر بەمشێوەیە، تەواو خولەکە هەڵبوەشێننەوە. تیپێک لە زاخۆوە بێتە ئێرە و یاریگەی مەشقی نەبێت، لە کوێ مەشق بکات؟".
 
قسەکانی تەها عەبدولحەکیم، سەرپەرشتیاری یانەی زاخۆ، بەمشێوەیە بوون:
 
ئەمە شارێکی وەرزشییە و ئێمەش یاریمان هەیە و لە زاخۆوە هاتووین تاوەکو ئێرە، شتێکی جوان نییە بۆ وەرزشی عێراق کە تیپێک زیاتر لە کاژێرێک لێرە بمێنێتەوە و هەر کەسە بڵێ بڕۆ لای ئەوی دیکە، کاکی من ئێمە دەمانەوێت مەشق بکەین، یارییمان هەیە، رێگەیان نەداین بچینە ژوورەوە، ناشزانین لە کوێ مەشقەکانمان بکەین.
 
من قسەم لەگەڵ یانەی نەفتی بەسڕە و یانەکان کرد و بەداخەوە کە ئەوە یەکەم یارییە ئەمەی تێدا روودەدات، ئێمە یانەکان دێنە زاخۆ و هەمووان دەزانن کە دەچینە بازگەکان بۆ پێشوازییان، کەچی لێرە لەگەڵ شورتە یارییمانکرد و یاریگەی مەشقیان نەداینێ، یاریمان لەگەڵ تەڵەبە کرد و یاریگەی مەشقیان نەداینێ، هاتووینەتە ئێرە و یاریگەی مەشقمان نادەنێ، کەچی کە دێنە لای ئێمە یاریگەکانی خۆمانیان بۆ دەکەینەوە، براکەم ئەمە خولی ئەستێرەکانی عێراقە، تیپەکە لە زاخۆوە هاتووە و کاژێرێکە لێرە وەستاوە، ئەو برایانە قسەیان لەگەڵ دەکەین دەڵێن بەدەست ئێمە نییە و دەبێ فڵانەکەس تەلەفۆنمان بۆ بکات، ئەوی دیکە بەهەمان شێوە، تەلەفۆنم بۆ نەفتی بەسڕە کردووە و دەڵێن بەدەست ئێمە نییە، ئەی کەواتە تیپێک دێتە بەسڕە لە کوێ مەشق بکات؟ فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق، ئێوە کاتێک خولێک رێکدەخەن، دەنووسن کە دەبێ یاریگەی مەشق بدرێتە یانەکان، کوا یاریگەی مەشق؟! ئەگەر وایە، تەواو خولەکە هەڵبوەشێننەوە. تیپێک لە زاخۆوە بێتە ئێرە و یاریگەی مەشقی نەبێت، لە کوێ مەشق بکات؟. 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە