دیارییەکانی مۆرینیۆ بۆ هانزی فلیک؛ ئایا سپێشەڵ وەن خزمەت بە بارسا دەکات؟

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئومێد ئازاد
نیشانەکردن بارسا یاریی مایۆرکا و بارسێلۆنا یانەی بارسێلۆنا جۆزێ مۆرینیۆ هانزی فلیک
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە کاتێکدا دەنگۆکانی گەڕانەوەی جۆزێ مۆرینیۆ بۆ راهێنەرایەتی لە ریال مەدرید گەرم بوونەتەوە، چاودێرانی وەرزشی پێیانوایە ئەم گەڕانەوەیە تەنیا بۆ مەدریدییەکان گرنگ نییە، بەڵکو دەکرێت ببێتە دیارییەکی زێڕین بۆ هانزی فلیکی راهێنەری بارسێلۆنا.
 
مۆرینیۆ کە لە نێوان ساڵانی 2010 بۆ 2013 سەردەمێکی پڕ لە ململانێی لەگەڵ پێپ گواردیۆلا بەڕێکرد، ئێستا ئەگەر بگەڕێتەوە، رووبەڕووی هانزی فلیک دەبێتەوە؛ راهێنەرە ئەڵمانییەکەی بارسا کە بە پێچەوانەی گواردیۆلاوە، کەسایەتییەکی زۆر ئارامی هەیە، هزری تەنیا لەسەر یاریگایە و خۆی لە ململانێی بێسوود بەدوور دەگرێت.
 
بەپێی شرۆڤەکان، گەڕانەوەی مۆرینیۆ سێ دیاریی گەورە پێشکێشی فلیک دەکات:
 
1 - سەقامگیریی فلیک لە بەرامبەر شێواوییەکەی مۆرینیۆ 
 
هانزی فلیک لەم ماوە کورتەدا توانیویەتی سەقامگیرییەکی تەکنیکی گەورە بۆ بارسێلۆنا بگێڕێتەوە و شارەزای
وردەکارییەکانی لالیگا بووە. لە بەرامبەردا مۆرینیۆ چەندین ساڵە لە لالیگا دوورە و پێشبینی دەکرێت لە سەرەتای گەڕانەوەیدا پەنا بۆ گۆڕانکاریی تاقیکاری و شێوازێکی شێواو لە پلانەکانیدا ببات تاوەکو لەگەڵ تیپەکەی دەگونجێت. ئەم ناسەقامگیرییەی ریال مەدرید، دەرفەتێکی زێڕینە بۆ بارسا تاوەکو پێگەی خۆی لە لووتکە بەهێزتر بکات.
 
2 - شەڕی مۆرینیۆ و میدیاکانی ئیسپانیا 
 
هەمووان مێژووی پڕ لە کێشەی مۆرینیۆ و میدیاکانی مەدرید و ئیسپانیایان لەبیرە. هەرچەندە دەگوترێت مۆرینیۆ داوای
گوتەبێژێکی فەرمی کردووە بۆ ئەوەی خۆی لە رووبەڕووبوونەوەی میدیاکان بپارێزێت، بەڵام سروشتی ئەو راهێنەرە وایە کە زوو دەکەوێتە داوی ململانێکان. دروستبوونی ئەم گرژییانە گوشار لەسەر ریال مەدرید زیاتر دەکات و سەرنجی یانەکە تێکدەدات، لەکاتێکدا فلیک لە کەشێکی بێدەنگ و بێ کێشەدا کارەکانی دەکات.
 
3 - سەرقاڵبوونی یاریزانان بە کێشە لاوەکییەکان 
 
مۆرینیۆ بەوە ناسراوە کە هەمیشە بەرەیەکی جەنگ لە دەرەوەی یاریگا دەکاتەوە؛ چ لەگەڵ ناوبژیوانان، یانە رکابەرەکان یان میدیاکاران. ئەم شێوازە زۆرجار یاریزانانی تیپەکەی خۆی تووشی دڵەڕاوکێ و سەرقاڵبوون بە کێشە لاوەکییەکان دەکات. لە کاتێکدا ئەستێرەکانی ریال مەدرید بە لێدوانە تووندەکانی راهێنەرەکەیان سەرقاڵ دەبن، یاریزانانی بارسێلۆنا لەژێر دەستی فلیکدا تەنیا بیریان لای جێبەجێکردنی پلانە تەکتیکییەکان دەبێت، ئەمەش وادەکات فلیک بە ئاسانی سوود لە شکستی رکابەرەکەی وەربگرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لامین یامال

لامین یامال چەند یارییەکی مۆندیالی لەدەستدەچێت

بەپێی میدیای ئینگلتەرا، لامین یامال، ئەستێرەی لاوی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و بارسێلۆنا بەهۆی پێکان لە ماسوولکەکانی پشتەوەی رانی، ناتوانێت لە دەستپێکی یارییەکانی مۆندیالی 2026 ئامادەبێت.