جەوییە بە فەرمی بووە پاڵەوانی خولی ئەستێرەکانی عێراق

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
محەممەد سەڵاحەدین
محەممەد سەڵاحەدین
نیشانەکردن جەوییە خولی ئەستێرەکانی عێراق
A+ A-


رووداو دیجیتاڵ

یانەی جەوییە بە فەرمی بووە پاڵەوانی ئەم وەرزی خولی ئەستێرەکانی عێراق، دوای ئەوەی توانی لە یارییەکی بەهێزدا لە یانەی زاورا بباتەوە و سوود لە شکستی رکابەرە سەرەکییەکەی وەربگرێت.
 
جەوییە لە گەڕی 36ـی خولەکەدا رووبەڕووی یانەی زاورا بووەوە و توانی بە ئەنجامی 2-1 سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، بەمەش کۆی خاڵەکانی گەیاندە 83 خاڵ. ئەم سەرکەوتنە لە کاتێکدایە هێشتا دوو گەڕ بۆ دوایین یارییەکانی خولەکە ماوە، بەڵام جەوییە پێشوەختە نازناوەکەی بۆ خۆی مسۆگەر کرد.
 
ململانێی نازناوەکە دوای ئەوە یەکلاییبووەوە یانەی شورتەی رکابەری، کە لە پلەی دووەمی ریزبەندییە، بەرامبەر یانەی هەولێر تووشی شکستهات. شورتە خاوەنی 76 خاڵە و ئەگەر هەردوو یاری داهاتووش بباتەوە، تەنیا دەگاتە 82 خاڵ، ئەمەش ناتوانێت پێش جەوییە بکەوێت.
 
ئەمە دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ یانەی جەوییە کە توانی بە درێژایی وەرزەکە ئاستێکی جێگیر پێشکێش بکات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە