رووداو دیجیتاڵ
پێشبینیدەکرێت بۆ یاریی گەڕانەوەی قۆناخی پێشکۆتایی جامی شای ئیسپانیا، یانەی بارسێلۆنا لە تواناکانی ئەستێرەیەکی دیکەی بێبەش بێت.
رۆژی پێنجی مانگی داهاتوو، بارسێلۆنا لە کلاسیکۆی جامی شادا، میوانداریی ریال مەدرید دەکات.
میدیای ئیسپانیا گوتوویانە، پاش دڵنیابوونەوە لە دوورکەوتنەوەی رۆناڵد ئاراوخۆی بەرگریکەر بۆ ماوەی سێ هەفتە و ئەگەری زۆری بەشدارینەکردنی ئەو یاریزانە لە یارییەکەی کلاسیکۆدا، بەئەگەری زۆرەوە پێدریش بەشداریی لە یارییەکەدا ناکات.
پێدری ماوەیەکی بەرچاوە دووچاری پێکانبووە، سەرچاوەکان پێشبینییان دەکرد لە چەند رۆژی داهاتوودا بەتەواوی چاک ببێتەوە و بگەڕێتەوە بۆ یاریکردن، بەڵام پێدەچێ تووشی پێکانێکی نوێ بووبێتەوە.
میدیای نزیک لە یانەی بارسێلۆنا گوتوویانە، بەئەگەری زۆرەوە پێدرێ بەرامبەر ریال مەدرید یاری ناکات، چونکە چاکبوونەوەی لە پێکانەکەی دووچاری نسکۆیەکی نوێ بووە و نوێبووەتەوە.
ئەو یاریزانە 20 ساڵە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە دووچاری پێکان بووە لە بەستەرەکانی ئەژنۆیدا، کاتێک یانەکەی لە یۆرۆپالیگ، رووبەڕووی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی بووەوە.
لە دوای دوورکەوتنەوەی پێدرییەوە، چاڤی هێرناندێزی راهێنەری بارسێلۆنا، زیاتر پشت بە یاریزانانی وەک فرانک کیسێ و سێرجی رۆبێرتۆ دەبەستێت لە پێکهاتەکەیدا.
پێدەچێ پێدری پەیوەندی بەردەوامی لەگەڵ پێکانی درێژخایەندا هەبێت، پێشتر لە سەرەتای وەرزی 2021 - 2022دا، لە بەستەرەکانی ئەژنۆیدا دووچاری پێکانبوو و لە سەرەتای وەرزدا نەیتوانی لەگەڵ یانەکەیدا بەشدارینەکرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ