رووداو دیجیتاڵ
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئامارێکی ترسێنەر سەبارەت بە یانەی ریال مەدرید بڵاودەکاتەوە و دەڵێت "ئەم وەرزە 51 حاڵەتی پێکان لە ریال مەدرید هەبووە و تەنیا پێنج یاریزان رزگاریان بووە".
دوای بڵاوبوونەوەی نوێترین راپۆرتی پزیشکیی سەبارەت بە پێکرانی تیبۆ کۆرتوای گۆڵپارێزی ریال مەدرید، ژمارەی ئەو پێکانانەی یاریزانانی ریال مەدرید لەم وەرزەدا تووشی بوونە، گەیشتە 51 پێکان.
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، لیستی پێکانەکانی ریال مەدرید لەم وەرزەدا 'ترسناکە' و تەنیا پێنج یاریزان لە پێکان رزگاریان بووە، پێکانەکانیش بەسەر مانگەکاندا بەمجۆرە دابەشبوون:
- لە مانگی ئابدا 2 پێکان هەبووە
- لە مانگی ئەیلوولدا 4 پێکان هەبووە
- لە مانگی تشرینی یەکەمدا 7 پێکان هەبووە
- لە مانگی تشرینی دووەمدا 11 پێکان هەبووە
- لە مانگی کانوونی یەکەمدا 7 پێکان هەبووە
- لە مانگی کانوونی دووەمدا 7 پێکان هەبووە
- لە مانگی شوباتدا 7 پێکان هەبووە
- لە مانگی ئاداردا 6 پێکان هەبووە
ئەم دۆخە سەختەی یانە شاهانە، بەها و گرنگیی سەرکەوتنەکانی ئەم دواییەی تیپەکە زیاتر دەکات؛ چونکە توانییان لە یارییەکانی بەرامبەر سێلتا ڤیگۆ و ئێلچی سەرکەوتن بەدەستبهێنن، سەرەڕای ئەوەی 10 یاریزانیان بەهۆی پێکانەوە دابڕابوون.
هەر بەگوێرەی راپۆرتەکە، یانە مەدریدییەکە توانیی لەنێو یاریگەی ئیتیحاددا لە مانچێستەر سیتی بابتەوە، لەکاتێکدا 7 بۆ 8 یاریزانی سەرەکیی تیپەکە بەهۆی پێکانەوە لە پێکهاتەکەدا نەبوون.
وەک مارکا باسی دەکات، ئیدی کەس بۆی نییە رەخنە لە ریال مەدرید بگرێت، چونکە سەرەڕای ئەو هەموو پێکانانە توانیویەتی بەباشی ئیدارەی خۆی بدات و گەیشتووەتە قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگ. لە لالیگاشادا هێشتا رکابەرێکی بەهێزی بارسێلۆنایە و تەنیا 4 خاڵ لەدوای پێشەنگی خولەکەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ