پارێزه‌رێكی میسری، سكاڵایه‌ك له‌سه‌ر كۆمێنتارێكی به‌ناوبانگی تۆڕی كه‌ناڵه‌كانی بی ئێن سپۆرت بۆ داواكاری گشتی میسر به‌رزده‌كاته‌وه‌و داوا ده‌كات به تۆمه‌تی تیرۆر سزا بدرێت.
به‌ر له چه‌ند رۆژێك، له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كانی جامی ئه‌فریقا له میسر، حه‌فیز دهڕاجیی كۆمێنتاری بی ئێن سپۆرت، كه له میسر بوو له ده‌رفه‌تێكدا سه‌ردانێكی ماڵی محه‌ممه‌د ئه‌بو تریكهی یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی میسری كرد و وێنه‌یه‌كی خۆی له ماڵی ئه‌بو تریكه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرده‌وه.
ئه‌یمه‌ن مه‌حفوز، كه پارێزه‌رێكی میسرییه، سكاڵایه‌كی پێشكه‌شی داواكاری گشتی میسری كردووه‌و تێیدا داواده‌كات حه‌فیز ده‌ڕاجی ده‌ستگیر بكرێت و به تۆمه‌تی پشتگیریكردن له تیرۆر دادگایی بكرێت.
ئه‌و پارێزه‌ره له سكاڵاكه‌یدا ده‌ڵێت "سه‌ردانیكردنی ماڵی ئه‌بو تریكه له لایه‌ن دهڕاجییهوه، هه‌وڵێكه بۆ به‌ده‌ستهێنانی سۆز له‌گه‌ڵ هزری تیرۆریستی و رێكلامكردنه بۆ بیری ئه‌و خانه‌واده‌یه".
محه‌ممه‌د ئه‌بو تریكه، كه ئێستا وه‌ك شرۆڤه‌كاری بی ئێن سپۆرت له قه‌ته‌ر ده‌ژیت، ناوی له‌لایه‌ن ده‌سته‌ڵاتدارانی میسره‌وه خراوه‌ته نێو لیستی تیرۆره‌وه.
ئه‌و پارێزه‌ره هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "به‌پێی یاسای به‌گژداچوونه‌وه‌ی تیرۆر، ده‌ڕاجی هانی تیرۆری داوه و پێویسته سزا بدرێت".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ