ڤیدیۆ؛ لویس هامیلتۆن تووشی کۆرۆنا بووە؟

22-03-2020
ئیحسان تاهیر
لویس هامیلتۆن
لویس هامیلتۆن
نیشانەکردن لویس هامیلتۆن ڤایرۆسی کۆرۆنا
A+ A-

رووداو - هەولێر

لویس هامیلتۆن شۆفێری بەنێوبانگی بەریتانی رایگەیاند "من لە کەرەنتینەدام، بەڵام هیچ نیشانەیەکی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنام تێدا دەرنەکەوتووە".

هۆکاری کەرەنتینەکردنی شۆفێری بەنێوبانگی فۆرمۆلا وەن، سۆفی ترودوی هاوژینی جەستین ترودوی سەرەکوەزیرانی کەنەدا و ئیدریس ئەلبای ئەکتەری بەنێوبانگی بەریتانییە، کە بەر لە تووشبوونی ئەو دووانە هامیلتۆن لە بۆنەیەکدا چاوی بە هەردووکیان کەوتبوو، و ماوەیەک پێکەوە بوون.

هامیلتۆن رۆژی 4ی ئەم مانگە لە بۆنەیەکدا لە لەندەن چاوی بە سۆفیا و ئەلبا کەوتبوو، بەر لەوەی بەرەو مێلبۆرن گەشت بکات بۆ بەشداریکردن لە یەکەم پێشبڕکێی ئەمساڵی فۆرمۆلا وەن، کە دواتر بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە راگیرا.

هامیلتۆنی شەش جار پاڵەوانی جیهان، گوتی "لەو کاتەوە من دوور لە خەڵکی لە کەرەنتینەدام".

شۆفێری بەریتانی لە ئینیستاگرامەکەیدا نووسیویەتی "هەندێک گومان لەسەر تەندروستی من هەبوو دوای ئامادەبوونم لە بۆنەیەکدا کە دواتر دوو لە ئامادەبووانی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، بەڵام دەمەوێ پێتان بڵێم من لە دۆخێکی باشدام، هەست بە تەندروستییەکی باش دەکەم، رۆژانە دووجار مەشقی وەرزشی دەکەم، هیچ نیشانەیەکی نەخۆشییەکەم لێ نییە".

هامیلتۆن هەروەها گوتیشی "دوای ئەوەی چاوم بە سۆفیا و ئەلبا کەوت، ماوەی 17 رۆژە لە کەرەنتینەدام، پەیوەندیم بە ئەلباوە کردووە و دڵخۆشم کە ئەو لە دۆخێکی تەندروستی باشدایە".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە