بارسێلۆنا بردنەوەیەکی زەحمەتی بەدەستهێنا

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئومێد ئازاد
نیشانەکردن یانەی بارسێلۆنا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بارسێلۆنا توانی سەرکەوتن بەسەر رایۆ ڤاییکانۆدا بەدەستبهێنێت بە ئەنجامی 1-0، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە لەسەر یاریگای 'کامپ نو' لە چوارچێوەی یارییەکانی گەڕی 29ی لالیگا.
 
ئێستا بارسێلۆنا بە کۆکردنەوەی 73 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی لالیگادایە، لە کاتێکدا کۆی خاڵەکانی رایۆ ڤاییکانۆ لە 32 خاڵدا چەقی و لە پلەی 14یەمی ریزبەندییەکەدایە.
 
بارسێلۆنا سەرکەوتنێکی زەحمەتی لە یارییەکەی ئەمڕۆدا بەدەستهێنا بۆ ئەوەی 3 خاڵ بەدەستبهێنێت و پێگەی خۆی لە پێشەنگدا بەهێزتر بکات، بەتایبەت کە ریال مەدرید خاوەنی 66 خاڵە لە پلەی دووەمدا و وا بڕیارە هەر ئەمشەو لە یارییەکی ئاگریندا لە هەمان گەڕدا رووبەڕووی ئەتلەتیکۆ مەدرید ببێتەوە.
 
بارسا بە ورەیەکی بەرزەوە چووە نێو یارییەکەوە، دوای ئەوەی سەرکەوتنێکی گەورەی بەسەر نیوکاسڵدا بەدەستهێنا بە ئەنجامی 7-2 لە یاری گەڕانەوەی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ، کە بە کۆی ئەنجامی هەردوو یاری 8-3 سەرکەوتنی بۆ قۆناخی هەشت مسۆگەر کردبوو.
 
تاکە گۆڵی یارییەکە و گۆڵی سەرکەوتنی بارسێلۆنا لەلایەن رۆناڵد ئاراوخۆوە بە لێدانێکی سەری بەهێز تۆمارکرا.
 
بەم سەرکەوتنە گرنگە، کوڕانی هانزی فلیک بەردەوامییان بە زنجیرە ئەنجامە باشەکانیان دا و هەنگاوێکی دیکە لە بەدەستهێنانی نازناوی لالیگا نزیک بوونەوە. ئێستا تەواوی سەرنجی هاندەرانی یانە کەتەلۆنییەکە لەسەر یارییەکەی ریال مەدرید و ئاتلێتیکۆ مەدریدە، بەو هیوایەی رکابەرە مێژووییەکەیان خاڵ لەدەست بدات و جیاوازییەکە زیاتر بێت، تاوەکو بە دەروونێکی ئارامترەوە خۆیان بۆ جەنگەکانی قۆناخی داهاتووی چامپیۆنزلیگ ئامادە بکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە